ئیداره‌ى گه‌رمیان داواى كردنه‌وه‌ى مه‌رزى په‌روێزخان ده‌كات

قەڵای شێروانە کەلار
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
ئیداره‌ى گه‌رمیان له چوارچێوه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى ژوورى ئۆپراسیۆنه‌كان بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا داوا ده‌كات ستراتیژى ئابوورى و نێوده‌وڵه‌تى بوونى مه‌رزى په‌روێزخان له‌به‌رچاو بگیرێت و یه‌كه‌یه‌كى تایبه‌تى پشكنینى بۆ دابنرێت و مه‌رزه‌كه بكرێته‌وه.
له راگه‌یاندراوێكى ئیداره‌ى گه‌رمیان بڕیاره‌كانى ژوورى ئۆپه‌راسیۆن بۆ رووبه‌ڕوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له ناوچه‌كه بڵاوكردووه‌ته‌وه تێدا سه‌باره‌ت به رێكخستنه‌وه‌ی ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتییان و گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی پێویست بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌ژێر ڕۆشنایی بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان، چه‌ند بڕیارێكى ده‌ركردووه:
– پابه‌ندبوون به‌جێبه‌جێكردنی ناوه‌رۆكی به‌یانی ژماره(48ی ساڵی 2020)ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
– سه‌باره‌ت به بڕگه‌ی چواره‌می (به‌یانی ژماره 48) ئیداره‌ی گه‌رمیان داواده‌كات ستراتیژیه‌تی ئابووری و نێوده‌وڵه‌تی بوونی ده‌روازه‌ی په‌روێزخان له‌به‌رچاوبگیرێت، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌نووسراوی فه‌رمی داوا له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆده‌كات، یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌تی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و ده‌روازه‌یه جێگیربكرێت، هاوكات هاوشێوه‌ی ده‌روازه‌كانی “حاجی ئۆمه‌ران و باشماخ” په‌روێزخانیش بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هاونیشتیمانیان و جموجوڵه گه‌شتیارییه سنوورداره‌كانی ئاماژه‌پێكراوی ئه‌و بڕگه‌یه بكرێته‌وه.
– ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌كۆبونه‌وه‌كانی ڕابردویدا بڕیاری پێكهێنانی لیژنه‌ی پشكنین و به‌دواداچوونی داوه، ئه‌و لیژنه‌یه ده‌ستبه‌كاربوون و به‌دواداچوون بۆپرسی جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه خۆپارێزی و ته‌ندروستییه‌كان ده‌كه‌ن، له‌سۆنگه‌ی به‌رپرسیاریه‌تی و دڵسۆزییه‌وه داوا له‌هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی سنووره‌كه‌مان ده‌كه‌ین به‌باشی پابه‌ندی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كانبن، له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا هێشتا له‌سه‌ر ناوچه‌كه ماون.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
1 hour لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
1 hour لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
1 hour لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
1 hour لهمهوپێش



