یاد نه‌قشبه‌ندى: دۆخى كۆرۆنا له‌ژێر كۆنترۆڵدایه له سلێمانى

تاقیگهیهكى كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د
SNN – هه‌وراز ئه‌حمه‌د
وته‌بێژى ته‌ندروستیى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌هۆى ئه‌و تێكه‌ڵاوییه‌ى له رۆژانى چه‌ژنى قورباندا روویدا ژماره‌ى تووشبوون به كۆرۆنا له سلێمانى كه‌مێك زیادیكردووه، به‌ڵام هێشتا دۆخه‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵدایه و جێگیره.
یاد نه‌قشبه‌ندى، وته‌بێژى ته‌ندروستیى سلێمانى به SNNى راگه‌یاند: “دۆخى كۆرۆنا له سنوورى پارێزگاى سلێمانى له‌ژێر كۆنترۆڵدایه، ئه‌وه‌ى وایكرد كه‌مێك ئاماره‌كان به‌رزببنه‌وه ئه‌و تێكهڵاویهیه له رۆژانى چه‌ژنى قورباندا روویدا و ئاستى تاكپارێزى خاوبوویه‌وه له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه”.
وتیشى: “نه‌خۆشخانه‌كانى سلێمانى تواناى وه‌رگرتنى نه‌خۆشیان ماوه و ئه‌و تووشبووانه‌ى سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كه‌ن چاره‌سه‌رى ته‌واوه‌تیان پێده‌درێت، ئه‌و چارهسهرانهشى له وڵاتانى پێشكه‌وتوودا بۆ كۆرۆنا به‌كاردێن ئێمه‌ش بۆ تووشبووان به‌كارمان هێناوه”.
وته‌بێژى ته‌ندروستیى سلێمانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئێمه ناڵێن كۆرۆنا بنبڕده‌كه‌ین، به‌ڵام دڵنیایى ده‌ده‌مه هاووڵاتییان ئه‌گه‌ر تاكپارێزى بكرێت ئه‌وا تووشبوون به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو كه‌مده‌بێته‌وه و زۆربه‌ى قهرهوێڵهكانى نه‌خۆشخانه‌كان چۆڵده‌بن، بۆیه پێویسته چۆن له رابردوودا هاووڵاتییان تاكپارێزییان كردووه له داهاتووشدا به‌رده‌وام بن، بۆ ئه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه ته‌شه‌نه نه‌كات”.
له باره‌ى ئه‌وه‌ى پێشبینيتان چیيه بۆ رۆژانى داهاتوو، یاد نه‌قشبه‌ندى روونیكرده‌وه: “پێشبینى ئێمه له وه‌رزى سه‌رما و هه‌ركاتێكى دیكه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پابه‌ندبوونى هاووڵاتییان به رێنمایه‌كان و تاكپارێزییهوه، ئێمه‌ش له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ته‌ندروستیى سلێمانى هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كمان كردووه له ئه‌گه‌رى زیادبوونى حاڵه‌ته‌كان، له داهاتووشدا به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ پارێزگارى سلێمانى نه‌خۆشخانه‌یه‌كى تایبه‌ت دروستده‌كه‌ین تایبه‌ت به تووشبووانى كۆرۆنا”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


