وێنه: تێنسزانانی پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى چاویان له دووه‌م نازناوى خولى عێراقه

تێنسزانهكانى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د- SNN Sport
تیپی تۆپى سه‌رمێزى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى یه‌كێكه له یانه به‌شداربووه‌كانى خولى عێراق و ده‌یه‌وێت بۆ دووه‌مجار نازناوى عێراق بگه‌ڕێنێته‌وه یانه‌كه‌ى ئەمەش به پاڵپشتى پێكهاته‌یه‌كى به‌هێز له‌یاریزانانى به‌ئه‌زموونى عێراق و راهێنه‌ره‌كه‌یان.
رێكه‌وت ره‌ئوف راهێنه‌رى تیپى تێنسی سه‌رمێزى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانی ئه‌وه‌ى راگه‌یاند:” پێكهاته‌ى یانه‌كه‌مان ئه‌مساڵ زۆر به‌هێزتره له ساڵى رابردوو، بۆیه خولى ئه‌مساڵیش به‌هێزتره، چونكه زۆربه‌ى یاریزانه به ئه‌زموونه‌كانى عێراق دابه‌شبوون به‌سه‌ر شه‌ش یانه‌دا ئه‌مه‌ش ركابه‌رى یانه‌كان زیاتر ده‌كات”.
وتیشی:” به‌هۆى ئه‌م بارودۆخه و وه‌ستانى چالاكییه وه‌رزشییه‌كان به‌داخه‌وه كاریگه‌رى نه‌ك له‌سه‌ر ئێمه له‌سه‌ر هه‌موو یانه‌كان كردووه، به‌ڵام ئێمه ئاماده‌كاری خۆمان كردووه به‌و هیوایه‌ى بتوانین به‌و ئامانجه‌ى خۆمان بگه‌ین كه هه‌مانه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا گه‌شبین نیم به یارى تێنسی سه‌رمێز له شارى سلێمانى، هه‌رچه‌نده ئه‌م شاره به شارى تۆپى سه‌رمێز ناسراوه و چه‌ندین یاریزانى به ئه‌زموون دروست بوو كه كۆنترۆڵى یاریه‌كه‌یان له‌سه‌ر ئاستى عێراق و ناوچه‌كه و جیهان كردبوو، به‌ڵام به داخه‌وه تا ئێستا نه‌مانتوانیوه چه‌ند یاریزانێكی هاوشێوه‌ى ئه‌و یاریزانانه دروست بكه‌ین”.
هه‌ردى عه‌لادین یاریزانى به‌ئه‌زموونى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ئاماژه به‌وه ده‌دات:” به‌ڕاى خۆم ئه‌مساڵ خولى عێراق زۆر به سه‌خت ده‌زانم له چاو ساڵانى رابردوو، چونكه هه‌موو یانه‌كان تینووى نازناون به‌هۆى ئه‌و بارودۆخه‌ى به‌سه‌ر جیهاندا هاتووه دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆناوه، ئه‌وه‌ش دابڕانێكى زۆر روویدا، به‌ڵام ئێستا یاریزانان به‌حه‌زو چێژێكى زۆره‌وه روویان كردووەته‌وه یانه‌كانیان و مه‌شقه‌كانیان”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:” جگه له‌وه‌ى ئه‌مساڵ پێنج بۆ شه‌ش یانه ركابه‌رى له‌سه‌ر نازناوه‌كه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێمه وه‌ك یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ئه‌مساڵ به پێكهاته‌یه‌كى زۆر به‌هێز و تۆكمه‌وه به‌شدارى ركابه‌رییه‌كان ده‌كه‌ین و چاومان له دووه‌م نازناوى عێراق”.
تێنسزانهكانى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى خاوه‌نى یه‌ك نازناوى عێراق و 2 نازناوى كوردستانن.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


