مسته‌فا كازمى گه‌یشته به‌سره و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌منى ئه‌و شاره كۆبووه‌وه

مسته‌فا كازمى و وهفدى یاوه‌رى له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌سره | فۆتۆ: نوسینگه‌ى سه‌رۆكوه‌زیران
SNN
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق به سه‌ردانێكى چاوه‌ڕواننه‌كراو گه‌یشته به‌سره و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌منى ئه‌و شاره كۆبووه‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن نووسینگه‌ى مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه، “سه‌رۆكوه‌زیران به یاوه‌رى وه‌زیرانى ناوخۆ و به‌رگریى، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى، سه‌رۆكى ده‌زگاى دژه تیرۆرى عێراق، سه‌رۆكى ده‌زگاى ئه‌منى نیشتمانى و راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ى عێراق گه‌یشته پارێزگاى به‌سره”.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شهاتووه، “سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و وهفدى یاوه‌رى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌منى به‌سره له باره‌گاى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سره ده‌ستى به كۆبوونه‌وه كردووه له‌باره‌ى دواین گۆڕانكارییه ئه‌منییه‌كانى ئه‌و پارێزگایه و ئه‌و رووداوانه‌ى كه له‌م ماوه‌ى دوایدا روویاندا”.
سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بۆ به‌سره دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى دێت له واشنتن كه راسته‌وخۆ دواى گه‌یشتنه‌وه‌ى به عێراق سه‌ردانى به‌سره‌ى كرد، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى رابردوودا حاڵه‌ته‌كانى كوشتنى چالاكوانان له‌و پارێزگایه زیادیكردوو كۆتا چالاكوانیش كه كوژرا كچه خوێندكار ریهام یەعقوبی بوو.
پاش کوژرانی ریهام، مستەفا کازمی كه ئه‌وكات له ئه‌مریكا بوو بە پەیوەندی تەلەفۆنی بەڕێوەبەری پۆلسی بەسرەی لە کارەکەی دوورخستەوە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



