شه‌وى رابردوو پاسه‌وانه‌كانى لقى 12ى پارتى ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌رانى هه‌ڵه‌بجه كردووه

بیناى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ڵه‌بجه كه به‌هۆى گرژییه‌كانه‌وه زیانى به‌ركه‌وتووه | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
به‌هۆى گرژییه‌كانى شه‌وى رابردووى هه‌ڵه‌بجه‌وه زیان به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى ئه‌و پارێزگایه گه‌یشتووه و پاسه‌وانه‌كانى لقى 12ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانیش ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران كردووه.
عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید، په‌یامنێرى SNN له هه‌ڵه‌بجه له‌باره‌ى ورده‌كارى رووداوه‌كانى شه‌وى رابردوو شه‌ممه و به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند: “بەهۆی خۆپیشاندان و گرژییه‌كان، بینای قایمقامێتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە، بنكەی پۆلیس و بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵ زیانێكی زۆریان بەركەوتووە و دەرگا و پەنجە‌ره‌كانیان شكێندراون، هاوكات هەریەكە له سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە و بنكەی هاتووچۆی هەڵەبجە سووتێندراون”.
وتیشى :”كاتێك كه خۆپیشاندەران ویستیان بەرەو لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان بڕۆن لە هەڵەبجە، پاسه‌وانه‌كانى ئه‌و باره‌گایه ته‌قه‌یان لێ‌كردن و به ته‌قه وه‌ڵامى به‌ردبارانكردنى باره‌گاكه‌یانداوه، له‌به‌ر ئه‌وه خۆپیشانده‌ران نه‌یانتوانى بگەنە بینای لق و هیچ زیانێك بەر بیناكە نەكەوت، بەڵام لە تەنیشت بینای لقی 12 بنكەی هاتووچۆی هەڵەبجەیان سووتاند و زیانێكی زۆر بەر ئەو بینایەش كەوت”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه كوێستان ئەكرەم، سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە بە SNNی راگه‌یاند: ” بەهۆی ئەو هێرشەی شەوی رابردوو كرایە سەر بینای سەرۆكایەتی شارەوانی زیانێكی زۆر بە بیناكەمان گەیشتووە، بەهۆی ئاگرتێبەردانییەوە بەشێكی زۆری دۆسییە و مامەڵەی هاووڵاتييانی سنوورەكە سووتاون، بۆیە ئەمەی شەوی رابردوو روویدا دوورە لە خۆپشاندانی شارستانیانە و داواكردنی ماف”.
وتیشى: “داواكردنی ماف و باشتركردنی گوزەرانی هاووڵاتییان و مووچەخۆران بە سووتاندنی بینا و دامەزراوەی حكومی ناكرێت، بەڵكو شێواز و رێگای زۆر هەیە بۆ داواكردنی ماف و داواكاری، بۆیە بەهۆی ئەوەی رووداوەكە شەو روویداوە هێشتا بەوردی نازانین زەرەر و زیانەكان چەندن”.
SNN پەیوەندی بە پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجەوە كرد بۆ زانینی وردەكاری رووداوەكانی شەوی رابردوو بوونی بریندار، بەڵام بەهۆی ئەوەی “لە سەرەتای لێكۆڵینەوەدان” ئامادە نەبوون زانیاری بخەنەڕوو.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



