
بهدووری 30 كیلۆمهتر له رۆژههڵاتی شارۆچكهی ئاكچهكاله سەربە پارێزگای ئورفا، كاروانی سوپای توركیا كه له شهش زرێپۆش پێكدێت، بهئاڵای توركیاوه سنووری تێپهڕاند و به مهبهستی دهستپێكردنی دهورییهی هاوبهش، گهیشتن به كاروانی سهربازه ئهمریكییهكان. ( MSB - ئاژانسی ئانادۆڵو )
SNN
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند “هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەنیازە هێزەکانی خۆی لە بنکەی سەربازی تاجی لە باکوری بەغدا بکشێنێتەوە”.
لیوا تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەییەکە راشیگەیاندووە “هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ بنکەی سەربازیی تاجی لە باکووری بەغدا چۆڵدەکەن”.
وتەبێژی فەرماندەییەکە دەشڵێت: “پرۆسەی جێهێشتنی سەربازگەکە بەشێوەیەک دەبێت کە فەرماندەی سەربازی لە هەردوولا ئامادەی دەبن”.
رۆژی 16ی تەمموزی رابردوو بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی بەرگری بەریتانیا، هێزەکانی ئەو وڵاتەش لە ژێر ناوی سوپای بەریتانیا سەربازگەی تاجی جێهێشت.
لە ساڵانی رابردوودا زیاتر لە 120 هەزار کەس لە هێزە ئەمنییەكان لەژێر دەستی سوپای بەریتانیا مەشقیان پێكراوە، هێزەكانی هاوپەیمانان كە ئەمریكا سەرۆكایەتی دەكات دەستی كردووە به كەمكردنەوەی سوپاکەی لە عێراق و یەكەم بنكەی سەربازی رادەستی حكومەتی عێراق كرد پێشتر .
دوای ئەوەی حكومەتی عێراق له مانگی ئازاری رابردوو، سكاڵای دژ بە پێشێلكارییەكانی ئەمریكا كردبوو، پرسی کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە رۆژەڤی ئێستای عێراقدا بۆتە باسی سەرەکی.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3 hours لهمهوپێش -
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3 hours لهمهوپێش -
3 hours لهمهوپێش



