به‌رپرسى لقى 12ى پارتى له هه‌ڵه‌بجه: له چوارلاوه تهقهمانلێدهكرا بۆیه ئێمه‌ش تهقهمانكرد

به‌سام عه‌لى، به‌رپرسى لقى 12ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN – عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید
به‌رپرسى لقى 12ى پارتى له هه‌ڵه‌بجه رایده‌گه‌یه‌نێت: ئێمه ته‌قه‌مان له خۆپیشانده‌ران نه‌كردووه، به‌ڵكو ته‌قه‌مان به‌سه‌ریاندا كردووه، ده‌شڵێت: “ئێمه هه‌میشه كه‌ناڵى گه‌یاندنى داواكارییه‌كانى خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه بووین”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌سام عه‌لى، به‌رپرسى لقى 12ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ى ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌ران روونكردنه‌وه‌یدا و وتى: “ئێمه وه‌ك به‌رپرسانى پارتى له‌م سنووره هه‌میشه ئه‌و كه‌ناڵه دڵسۆزهبووین كه په‌یامى هاووڵاتییانمان به حكومه‌ت گه‌یاندووه، بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كان، بۆیه پێمان سه‌یره كه دوێنێ شه‌و ئێمه تاكه لایه‌نى سیاسى بووین كه باره‌گاكه‌مان كرایه ئامانج”.
له‌باره‌ى ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌ران له بارهگاكهیانهوه به‌رپرسى لقى 12ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “رووداوه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك بوو كه خۆپیشانده‌ران روویان له باره‌گاكه‌ى ئێمه كرد، سه‌ره‌تا ماتۆڕسوارێك ته‌قه‌ى له ئێمه كرد، دواتر له چوارلاوه به چه‌كى كڵاشینكۆف ته‌قه له باره‌گاكه‌مان كرا، بۆیه ئێمه‌ش ته‌قه‌مان به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا كرد”.
به‌سام عه‌لى له وه‌ڵامى پرسیارى په‌یامنێرى SNN له‌باره‌ى ئه‌و مۆڵه‌ته‌ى كه هه‌یانبووه بۆ ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌ران ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “ئێمه مۆڵه‌تى فه‌رمیمان نه‌بووه، به‌ڵام له هه‌موو یاسا زهمینییهكاندا هه‌یه كه ده‌توانیت له ماڵه‌كه‌ى خۆتدا به‌رگریی له خۆت بكه‌یت، ئێمه‌ش بۆیه تهقهمانكرد، چونكه خۆپیشانده‌ران له هه‌ر چوار ده‌رگاكه‌ى ئێمه نزیكبووبوونهوه”.
روونیشیكرده‌وه: “ئێمه زیانمان به‌ركه‌وتووه، هاوشێوه‌ى فه‌رمانگه حكومییه‌كان داواده‌كه‌ین هێزه ئه‌منییه‌كان رێكارى پێویست بگرنه‌به‌ر”.
دوێنێ شه‌و له هه‌ڵه‌بجه خۆپیشاندان روویدا و گرژى و ئاڵۆزى لێكهوتهوه، به‌یانى ئه‌مڕۆ په‌یامنێرى SNN رایگه‌یاند: “كاتێك كه خۆپیشاندەران ویستیان بەرەو لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان بڕۆن لە هەڵەبجە، پاسه‌وانه‌كانى ئه‌و باره‌گایه ته‌قه‌یان لێ‌كردن و به ته‌قه وه‌ڵامى به‌ردبارانكردنى بارهگاكهیاندایهوه”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش



