گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ یەکشەممە 23/8/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
1678
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  یەکشەممە (23/8/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • کومان کۆتینیۆ و لاوتارۆ مارتینێزی دەوێت بۆ وەرزی داهاتوو.
  • یانەی بەرشەلۆنە ئامادەکاری بۆ هێرشێکی نوێ دەکات بۆ گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێز، هێشتا ئەرجەنتینیەکە لە پێشینەی کارەکانیەتی.
  • دوای یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان کومان پەیوەندی بە کۆتینیۆوە دەکات بۆ نیازی نیەتەکانی.
  • لویس سوارێز کلیلی هاتنی ڤان دی بیکی یاریزانی یانەی ئەجاکسە بۆ یانەی بەرشەلۆنە.
  • لە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان ئەمشەو لە کاتژمێر 10:00 هەردوو یانەی بایرن میونخ و پاریس سانجێرمان رووبەڕووی یەکدەبنەوە.

سپۆرت:

  • سێ گرێبەست.
  • یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ کومان رێککەوتووە و لە پێشینەی کارەکانی لاوتارۆ مارتینێز، ئیریک گارسیا و گایایە.
  • دەبێت یانەی بەرشەلۆنە یەکەمجار یاریزانەکانی بفرۆشێت و لەوانەیە گرێبەست لەگەڵ ڤان دی بیکیش بکات.
  • بەرشەلۆنە گرێبەستی بۆ فرۆشتنی یاریزانە سەرەکییەکانی بۆ دێت.
  • بەربەستەکانی داهاتووی لویس ئینریکی و جۆردێ ئەلبا، راهێنەرەکە ئەلبا دووردەخاتەوە لە ریزەکانی ئیسپانیا.

مارکا:

  • یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی نێوان بایرن میونخ و پاریس سانجێرمان: شەوێکی تەواوی تۆپی پێ، خەونی ملیۆنان.
  • لیڤاندۆڤسکی شوێنی ژمارەکەی رۆناڵدۆ کەوتووە کە 17 گۆڵی لە یەک وەرزی چامپیۆنس لیگ کردووەو دەیەوێت بیشکێنێت.
  • هەریەکە لە نەیمار و مباپی بە شوێنی یەکەم نازناوی ئەوروپی دەگەڕێن بۆ یانەی پاریس سانجێرمان.
  • ریاڵ مەدرید و رائول بۆ یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی لاوان سەردەکەون.
  • یانەی ریاڵ مەدرید بۆ بردنەوەی نازناوەکە رووبەڕووی یانەی بەنفیکا دەبێتەوەو یاریەکە لە رۆژی سێشەممە ئەنجام دەدرێت، کە دوێنێ توانی 2-1 لە سالزبۆرگ بباتەوە.

ئاس:

  • پترۆدۆلار رووبەڕووی بە تەمەنەکەی ئەوروپا دەبێتەوە.
  • بایرن میونخ لە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان رووبەڕووی پاریس سانجێرمان دەبێتەوە.
  • بەهرەی مباپی و نەیمار رووبەڕووی هێزی گۆڵ تۆمارکردنی لیڤاندۆڤسکی و مۆلەر دەبنەوە.
  • لەوانەیە 7 یاریزانی ئیسپانیا لە یاری کۆتایدا بەشداری بکەن.
  • سوارێز:” ئەگەر یانەکەم داوای چوونم بکەن، ئەوا بەرشەلۆنە جێدەهێڵن.
  • کاڤانی لە رێگادایە بۆ یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید دوای ئەوەی شکستیهێنا بۆ چوون بۆ بەنفیکا.
  • ریاڵ مەدریدی خوار تەمەنی 19 ساڵان بە راهێنەرایەتی رائول یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر بە بەنفیکا دەکەن.

 

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this