وهزیرى پلاندانان: 30٪ى كۆى گهنجانى ههرێم خواستى كۆچكردنیان ههیه بۆ دهرهوهى وڵات

دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانى حكومهتى ههرێم | فۆتۆ: SNN
SNN – مەودا مستەفا
وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێم دەرەنجامی رووپێوی هەرزەكاران و لاوانی راگەیاند و بەپێی ئەنجامی رووپێویيەكە لاوان و گەنجانی هەرێم لە تەمەنی 10 بۆ 30 ساڵ رێژەی 39.5٪ى دانیشتووانی هەرێم پێكدههێنن و 31٪ی لاوانیش بەشداری لە كاری خۆبەخشیدا دەكەن.
ئهمڕۆ یهكشهممه دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانى حكومهتى ههرێم له كۆنگرهیهكى رۆژنامهوانیدا له شارى ههولێر رایگهیاند: “خۆشحاڵین ئەنجامی دووەم رووپێوی لاوان رادەگەیەنین لەدوای 10 ساڵ كە تەواوی ئەو گۆڕانكاریانەی هەرێم و عێراق كاریگەری هەبووە لەسەر دانیشتووان و لاوان و هەرزەكاران، لەبواری خوێندن و تەندروستی و كاركردن و ئاستی تێگەیشتن لەدۆخی وڵات، بەتایبەت دوای شەڕی داعش و قەیرانەكان، رووپێویيەكەش ئەنجامی باشمان دەداتێ بۆ تێگەیشتنی باشتر لە لاوان و هەرزەكاران”.
وتیشى: “لاوان و گەنجانی هەرێم لە تەمەنی 10 بۆ 30 ساڵ رێژەی 39.5٪ دانیشتووانی هەرێم پێكدههێنن و بەشداربوون، بەپێی نیشاندەرەكان ئەو گەنجانەی لە 2009 ئارەزووی كۆچكردنیان هەبووە زیاتر 40٪بووە، بەڵام لە 2019 بووەتە 30.4٪، هەروەها بەكارهێنانی تەكنەلۆجیا لە 2009 نزیكەی 12٪ بووە لە 2019 بووەتە 72٪.
وەزیری پلاندانانى حكومهتى ههرێم ئەوەشی خستەڕوو: “48.8٪ى لاوان پێیانوایە نەبوونی هەلی كار هۆكاری بێ كاریانە، لە 31٪ی لاوانیش بەشداری لەكاری خۆبەخشی دەكەن، كه ئەمەش نیشاندەرێكی باشە، وەزارەتیش ئامارهكان دەخاتە بەردەم وەزارەتەكان تاوهكو سیاسەتی واقعی خۆیان دابڕێژن”.
ئاماژهى بهوهشكرد: “هەرێمی كوردستان بە قۆناغێكی هەستیاردا تێپەڕدەبێت، بە تایبەت لە بڵاوبوونەوەى كۆرۆنا و گۆڕانكاریەكان، بۆیە دەبێت كاربكەین بۆ كەمكردنەوەی دەرهاویشتەكان، یەكێك لە كارەكانیش دەرچوواندنی یاسای كار و كەمكردنەوەی كرێكارانی بیانیە و بەهێزكردنی كەرتی تایبەتە بۆ ئەوەی گەنجان بێكار نەبن”.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



