وەزیری گواستنەوەی عێراق: بە نیازین نرخی بلیتی فڕۆکە کەمبکەینەوە

هێڵی ئاسمانیی عێراق
SNN
وەزیری گواستنەوەی عێراق دەڵێت: “بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەمانەوێت کار بۆ ئەوە بکەین نرخی بلیتی فڕۆکە و گەشت لە لایەن هێڵی ئاسمانی عێراقییەوە کەمبکەینەوە”.
ناسر حسێن شبلی بە رۆژنامەی سەباح-ی راگەیاندووە “کار دەکەین بۆ کەمکردنەوەی نرخی بلیت و خەرجییەکانی ناو فڕۆکەش لەسەر شانی گەشتیار کەمدەکەینەوە”.
وتیشی: “هێڵی ئاسمانیی عێراق 31 فڕۆکەی هەیە لە ئێستادا کە فڕۆکەی نوێن و لە هەوڵی بەردەوامداین تا پاش هەڵگرتنی قەدەغە لەسەر گەشتی هەندێک هێڵی ئاسمانی فڕۆکەخانەی بەغداش پێشوازی لەو گەشتانە بکات”.
راشیگەیاند “لە ئێستادا عێراق لە سەروبەندی ئەوەدایە مامەڵەی هاوشێوە لەگەڵ ئەو هێڵانەدا بکات کە ئاسمانیان بەڕووی بەغدادا داخستووە”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4 hours لهمهوپێش -
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4 hours لهمهوپێش -
4 hours لهمهوپێش



