مامۆستایانى قوتابخانه‌ى سابیس له سلێمانى گردبوونه‌وه و داواى مووچه‌كانیان ده‌كه‌ن

گردبوونه‌وه‌ى مامۆستایانى قوتابخانه‌ى سابیس | فۆتۆ: SNN
SNN – هه‌وراز ئه‌حمه‌د
مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى قوتابخانه‌ى سابیس له به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى گردبوونه‌وه‌یه‌كى ناڕه‌زایه‌تییان ئه‌نجامدا و داوایانكرد مووچه‌كانییان له‌كاتى خۆیدا بۆ خه‌رجبكرێت.
دابان به‌همه‌ن، نوێنه‌رى مامۆستایانى قوتابخانه‌ى سابیس له به‌رده‌م میدیاكان رایگه‌یاند: ” لەگەڵ قورسی ئەرکی سەرشانمان و کارکردنمان بۆ ماوەی هەشت کاتژمێر لە رۆژێکدا و هەرچەندە مامۆستایانی قوتابخانە حکومییەکان بەهۆی لێکەوتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە پشوودابوون، بەڵام ئێمە بەپێی پێوستی قوتابخانە و رۆژانە بە ئۆنلاین لە کاردابووین و سەرپەرشتی پرۆسەی پەروەردەیمان لە قوتابخانەکەمان دەکرد، هانی فێرخوازەکانماندەدا لە پرۆسەی خوێندن بەردەوامبن، بەڵام بەداخەوە لەباتی سوپاس و پێ‌زانین مافە سەرەتاییەکانیشمان کە خۆی لە مووچەدا دەبینێتەوە پێڕەوانابیینن و هێشتا لە چاوەڕوانی وەرگرتنی موچەکانمانداین”.
وتیشى: “سەردانی بەڕێوەبەری گشتى پەروەردە و پارێزگاری سلێمانیمان کردووە و وەزارەتى په‌روه‌رده‌مان ئاگادارکردووەتەوە، بەڵام هێشتا مووچەی کاری زیادەمان بۆ خەرج نەکراوە کە هەموو قوتابخانە هاوبەشەکانی دیکەی سابیس بۆیان خەرجکراوە، هەروەها مووچەی مانگی ئازار حکومیمان هێشتا بۆ نەبەستراوە بەهۆی کێشە و لێکتێنەگەشتنی نێوان پەروەردەی گشتی سلێمانی و وەزارەتەوە سەبارەت بە بڕیاری گواستنەوەی راژەی قوتابخانەکەمان”.
هاوكات ئه‌و مامۆستایانه داواکاربوون، بە زووترین کات راژەی قوتابخانەکەیان یەکلای بکرێتەوە کە سەربە وەزارەتن یان پەروەرەی گشتی و کاری خێرا‌و یەکلاکەرەوە ئەنجام بدرێت، چارەنووسی مووچەی کاری زیادەی مانگەکانی كانونى دووه‌م بۆ ئاب، یان بۆمان یەکلایی بکرێتەوە و بەزووی مووچە فەوتاوەکانمان بۆ خەرج بکرێت بەپێی ئەو گرێبەستەی پێشتر لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی واژوومان کردووە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش



