بازرگانی نێوان ئێران و تورکیا تەواو کەمبووەتەوە

0
1204

SNN

ژووری بازرگانی نێوان ئێران و تورکیا ئاشکرایدەکەن کە لە ٪99ی ناردنی نەوتی ئێران بۆ تورکیا وەستاوە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا نزیکە بە تەواوی دەوەستێت.

رۆژنامەی دۆیچە ڤێلەوە بڵاویکردووەتەوە، مهیرداد سعادەت، سەرۆکی ژووری بازرگانی ئێران و تورکیا دەڵێت “ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران و تورکیا تەواو کەمبووەتەوە و بە رێژەی لە ٪80 زیاتر دابەزیووە، هۆکاری ئەمەش بۆ کەمبوونەوەی کاڵای نێردراوی ئێرانە بۆ تورکیا، لەهەمان کاتدا لە ٪99ی ناردنی نەوت بۆ تورکیا کەمیکردووە”.

سەرۆکی ژووری بازرگانی ئێران و تورکیا باسی لە غازی سروشتی نەکردووە، چونکە تا ئێستاش رێژەیەکی زۆر گازی سروشتی تورکیا لە ئێرانەوە دابیندەکرێت.

چەند مانگێک پێش ئێستا بۆری غازی نێوان ئێران و تورکیا تەقێندرایەوە و تا ئێستا ڕوون نییە کە بە تەواوی ئەو بۆرییە چاککراوەتەوە و دەست بە ناردنەوەی گازەکە کراوە یان نا.

لەماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان ئێران و تورکیادا لە ٪73 کەمیکردووە، بەشێک لەو کەمکردنەش پەیوەندی بە کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی ئەو مادانەوە هەیە کە لە دەرهێندراوەکانی نەوتەوە لەلایەن ئێرانەوە دروستدەکرێن.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this