
دەستگیرکردن
SNNـ مەودا مستەفا
پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی سێ تاونباری ڕاگەیاند کە بەپێی ماددەی 406 داواکاربوون و دوای کەمتر لە دووکاژمێر ئەنجامدەرانی تاوانەکە دەستگیرکران.
هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئاگاداركردنەوەی بەشی پۆلیسی عەنكاوە بە بوونی رووداوێكی كوشتن لە گوندی (سورخان)، تیمێكی لێكۆڵینەوە لە بنكەی پۆلیسی توڕەق پێكهێندرا و گەیشتنە شوێنی ڕووداو، دوای گەیشتنیان بۆ شوێنی ڕووداوەكە، دەركەوت كەوا هاووڵاتییەك بە ناوی (عەزیز حەسن عوسمان) لەلایەن (3) تۆمەتبارەوە بە ئۆتۆمبێل خۆیان پێداکێشاوە و تەقەیان لێکردووە و لە ئاكامدا گیانی لە دەستداوە، پۆلیس توانی تۆمەتباران بە ناوەكانی (س.م.ع.) و (س.س.م.) و (م.س.م.) دەستگیر بكەن، هەرسێ تۆمەتبارەكە دوای دەستگیركردنیان دانیان نا بە تاوانەكەیاندا كەوا لەسەر كێشەی زەوی بووەتە دەمەقاڵەیان و لە ئاكامدا تەقە لە نێوانیاندا ڕووی داوە و بەو هۆیەوە گوللـەیەك بەر ناوبراوی سەرەوە كەوتووە و لە شوێنی ڕووداو گیانی لە دەستداوە، هەروەها تۆمەتبار (س.س.م)ـیش بریندار دەبێت.
وتیشی” پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ ڕێكخراو دادوەر بڕیاری دا بە بەندكردنی هەرسێ تۆمەتبارەكە بەپێی ماددە (406) لە یاسای سزادان”.

More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



