
کۆمپانیای ڤالاریس
SNN
ڤالاریس پی ئێڵ سی، گەورەترین کۆمپانیای دۆزینەوەی نەوتی دەریایی، لە لێواری مایەپوچبووندایە و بووە بە دوایین قوربانیی پاشەکشەی ئابووری لە بازاڕی نەوتدا کە بەهۆی کاریگەرییەکانی کۆرۆناوە روودەدات.
ئەو کۆمپانیا بەریتانییە کە خاوەنی گەورەترین کەشتی و ئامێری دۆزینەوەی نەوتی دەریاییە دەڵێت دۆسییەی لە دادگای تەکساس کردووەتەوە تا ڕێکارە یاساییەکانی مایەپوچبوونی تەواو بکات.
کۆمپانیا بەریتانییەکە حەوت ملیار دۆلار لەسەر کارەکانی پێشووتری قەرزدار بووە و پێویستە لەکاتێکی دیاریکراودا قەرزەکانی بداتەوە.
ڤالاریس هۆکاری مایەپوچبوونەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ گۆڕانکاری لە کاری دەرهێنانی نەوتی دەریادا و هەروەها هۆکارێکی دیکەی مایەپوچییەکەی بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگەڕێنێتەوە کە بازاڕی نەوت خواستی لەسەر کەمبووەتەوە.
هۆکارێکی دیکەی مایەپوچبوونی کۆمپانیای ڤالاریس و ئەوانەی وەک ئەم کۆمپانیایە کاری دەرهێنانی نەوت دەکەن لە دەریا ئەوەیە، ئەم کۆمپانیایانە کاتێکی زۆری دەوێت تا بتوانن دەستیان بە نەوت بگات لە قوڵایی دەریادا.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش



