مه‌ڵبه‌ندى گه‌رمیانی یەکێتی: پشتگیرى له خۆپیشاندانى مه‌ده‌نیانه ده‌كه‌ین

لۆگۆى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
مه‌ڵبه‌ندى 11ى گه‌رمیانى یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌باره‌ى خۆپیشاندانه‌كه‌ى دوێنێی شارى كه‌لاره‌وه داوا له حكومه‌ت ده‌كات هه‌نگاوی خێرا بەرەو چاكسازى بنێت و پشتگیریش له خۆپیشاندانى مه‌ده‌نیانه دەکات.
له به‌یاننامه‌كه‌دا مه‌ڵبه‌ندى 11ى گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه: “ئەمڕۆ ناوچەکە بە دۆخێكی ئاڵۆز و هەستیاردا تێدەپەڕێت، تادێت ناڕەزایی لای خەڵك زیاتر دەبێت و ئەویش هۆکارەکانی دیارن هەر لەبێ موچەیی و نادادپەروەری وخراپی میکانیزمی کارکردنی حکومەتە ، ئه‌مە لە کاتێکدا دەزانین دۆخی خەڵک خراپە و ژیانیان سەختە”.
ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو: “پشتگیری لە داوا رەواکانی خۆپیشانده‌ران دەکەین کە زۆربەیان بەجێن و مافی رەوای خۆیانە. هاوکات داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین ئاوڕێكی جدی لە ژیان و گوزەرانی خەڵك بداتەوە و مووچەی فەرمانبەران دابین بکات و هەنگاوی خێرا بە ئاراستەی چاکسازی بنێت و شەفافیەت لەداهات و نەوت و خاڵە سنوورییەکاندا پەیڕەو بکات”.
له كۆتایشدا ده‌ڵێن: “لە گەڵ خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربڕینی مەدەنی و دیموکراتیانەین بۆ جێبەجێکردنی داوا و خواستەکانی گەل و پێویستە حکومەت هەوڵی گەڕانەوەی متمانه بدات لەنێوان خۆی و خەڵکدا. له به‌رامبه‌ریشدا بە توندی سەرکۆنەی ئەو رەفتارانە دەکەین کە زیان بە نەخۆشخانە و دامودەزگا خزمەتگوزارییه‌کان دەگەیەنێت”.
ئێواره‌ى دوێنى له شارى كه‌لار دژى بێ مووچه‌ى و خراپى ڕه‌وشى ژیان و گوزه‌رانى خه‌ڵك، به‌شێك له هاووڵاتییان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و دواتر ژماره‌یه‌ك له‌و خۆپیشانده‌رانه چوونه سه‌ر بیناى قایمقامیه‌تى شاره‌كه و زیانى زۆریان پێ گه‌یاند.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



