پۆلیسى چەمچەماڵ: خۆپیشاندەران هەوڵی سوتاندنی بارەگای حزبی و فەرمانگەکانیان داوە

SNN-هەوراز ئەحمەد
بەڕێوەبەرى پۆلیسى چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت: “کۆمەڵێک گەنج لە ناو قەزای چەمچەماڵ بە شێوازێکى تێکەدەرانە و ناشارستانییانە دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە، هەوڵى سوتاندنى بارەگا حزبییەکان و فەرمانگە حکومیەکان دەدەن بەڵام هێزە ئەمنییەکان رێگریان لێکردون”.
محەمەد عابید بەڕێوەبەرى پۆلیسى چەمچەماڵ بە SNNى راگەیاند: “ئێوارەى ئەمڕۆ ژمارەیەک گەنج بە ناوى خۆپیشاندانەوە گردبونەتەوە و بە بەرد و دار جوانییەکانى شار دەشێونن و شەقام و شۆستە و شوێنى وەستانى پاس و دار و درەختەکانیش دەشکێنن کە ئێمە پێمان وایە ئەوە خۆپیشاندان نییە، بەڵکو کارێکى ئاژاوەگێڕیە چونکە ئەگەر داواى ماف بکرێت دەبێت بە شێوازێکى شارستانیانە داوا بکەن نەک بەم جۆرە”.
وتیشى: “خۆپیشاندەران بە بەرد و تایەسوتاندن هەوڵیاندا بەربەستى هێزە ئەمنییەکان بشکێنن و بچنە سەر فەرمانگە حکومیەکان بەڵام هێزە ئەمنییەکان رووبەڕوویان بوونەوە و بەو هۆیەوە چەند پۆلیسێک بریندار بووە ئێمە بە هیچ جۆرێک تەقەمان لێیان نەکردوە، بەڵام بۆ ئەوەى دۆخەکە کۆنترۆڵ ببێت گازى فرمێسکرێژ بەکارهێنراوە”.
هاوکات ئاماژەى بەوەش کرد: “لە ئێستادا خۆپیشاندەران چۆڵیان کردووە و دۆخەکە ئاساى بووەتەوە”.
جێگاى ئاماژە پێکردنە، چەند رۆژێکە لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکانى هەرێمى کوردستان خۆپیشاندان و گردبوونەوە و ناڕەزایەتى ئەنجام دەدرێت و لە بەشێک لە خۆپیشاندانەکانیش گرژى و ئاڵۆزى دروست بووە.
More News
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
2 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
26 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
2 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
26 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش



