
SNN
ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دیكه له نزیك به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان رویدا بە بێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێبکەوێتەوە و تا ئێستا هۆکارەکەی نادیارە.
روسیا تودەی بڵاویكرده‌وه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له پارێزگای جه‌به‌ل لوبنانی باشووری به‌یروتی پایته‌خت رویداوە، بەڵام هۆکارەکەی دیار نیە.
سەبارەت بە شوێنی تەقینەوەکە، ئەو ماڵپەڕە دەڵێت كه له ناوچه‌ی نێوان شارۆچكه‌كانی برجا و بهعاسیر و به دیاریكراوی له نزیك پێگه‌ی جبانه بهعاسیری نوێ ته‌قینه‌وه‌کە روویداوە.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ته‌قینه‌وه‌كه ترس و دڵه‌ڕاوكێی لای لوبنانییه‌كان دروستكردوه و به‌گوێره‌ی دیمه‌نه‌كانیش دووكه‌ڵێكی چڕ له ناوچه‌كه به‌رزبوه‌ته‌وه.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



