ڤیدیۆ:بایرن میونخ بۆ جاری شەشەم بووە پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەکان

بایرن میونخ
SNN Sport
لە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، هەردوو یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی و پاریس سانجێرمانی فەرەنسی رووبەرووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا یانە باڤاریەکە توانی یاریەکە 1-0 بباتەوەو نازناوەکە بۆ جاری شەشەم لە مێژوویدا بە دەست بهێنێت.
یاریەکە لە وڵاتی پۆرتوگال لە یاریگای بەنفیکا لە شاری لیشبوونە ئەنجامدرا، لە گێمی یەکەم هەردوو یانە چەندین دەرفەتی ئاسانیان لە دەستدا، ئەو گێمە لە گۆڵکردن سەرکەوتوو نەبوون و بە بێ گۆڵ تەواو بوو.
لە گێمی دووەمی یاریەکە هەوڵەکانی هەردوو یانە بۆ گۆڵکردن بەردەوام بوو، بەڵام لە هێرشێکدا یانەی بایرن میونخ توانی لە خولەکی 59 بە گۆڵی یاریزانی فەرەنسی کومان پێشکەوێت.
دوای ئەم گۆڵە پاریس سانجێرمان زۆر هەوڵی راستکردنەوەی ئەنجامەکەداو بایرن میونخیش دەیویست گۆڵی زیاتر بکات، بەڵام لە کۆتایدا هیچ گۆڕانکارییەک بە سەر یاریەکەدا نەهات و بایرن میونخ توانی 1-0 بردنەوە تۆماربکات و رێگەی نەدا بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا پاریس سانجێرمان ببێتە پاڵەوان.
More News
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
58 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
1 hour لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
58 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
1 hour لهمهوپێش



