بکوژی مزگەوتەکانی نیوزلەندا: بەنیازبووم هێرش بکەمە سەر سێهەم مزگەوت

0
889

SNN

ئەو هێرشبەرەی ساڵی رابردوو لە دوو مزگەوتی وڵاتی نیوزلەندا تەقەی لە نوێژخوێنان کرد و بەوهۆیەوە 51 کەس کوژران، ئاشکرایکرد پێش ئەوەی دەستگیربکرێت پلانی هەبووە هێرشبکاتە سەر مزگەوتی سێهەم.

برێنتن تارانت-ی بە رەچەڵەک ئوسترالی لە بەردەم دادگای کرایستچێرچی نیوزلەندا، دانی بەوەدانا کە ویستوویەتی: “زۆرترین پەنابەری موسڵمان بکوژێت” و سەبارەت بە تۆمەتەکانی کوشتنی 51 کەس و هەوڵی کوشتنی 40 کەسی دیکە، خۆی وەک تاوانبار ناساند.

دادگاییەکەی تارانت-ی تەمەن 29 ساڵ ماوەی چوار رۆژ دەخایەنێت و 60 کەسی قوربانی یان کەسوکاری قوربانییەکان وەک شاهید بەشداری تێدا دەکەن، شارەزایان دەڵێن، رووبەڕووی زیندانی هەمیشەیی دەکرێتەوە و بڕیاری ئازادکردن بە کەفالەت نایگرێتەوە.

برێنتن تارانت لە 15ی ئازاری ساڵی رابردوو هێرشی کردە سەر دوو مزگەوتی شاری کرایتسچێرچ لە نیوزلەندا و بەهۆیەوە 51 کەس کوژران و 40 کەسی دیکە برینداربوون، تارانت بەشێوەی لایڤ هێرشەکانی تۆمارکردبوو، بەرپرسانی ئەو وڵاتەش دەڵێن، هێرشەکان پاڵنەرێکی رەگەزپەرستانەی هەبووە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this