
هانس فلیک
SNN Sport
لە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، هەردوو یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی و پاریس سانجێرمانی فەرەنسی رووبەرووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا یانە باڤاریەکە توانی یاریەکە 1-0 بباتەوەو نازناوەکە بۆ جاری شەشەم لە مێژوویدا بە دەست بهێنێت.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوای بوون بە پاڵەوانی یانەکەی هانس فلیک راهێنەری یانەی بایرن میونخ وتی:”شتێکی سەرنجڕاکێش بوو بەو شێوەیە کە بایرن چۆن یاری دەکرد، چونکە زۆر کەس پرسیاریان دەکرد بایرن میونخ چۆن بەرگری دەکات،بەرامبەر بە هێڵی پێشەوەی یانەی پاریس سانجێرمان، یاریەکە خێرابوو لەگەڵ چانسەکان بۆ هەردوولا، من شانازی بە تیپەکەمەوە دەکەم، یاریکردنی بە کۆمەڵی یاریزانەکانم باوەڕپێنەکراو بوو”.
دواتر وتی:” وابزانم کارێکی باشمان کرد،ئێمە کاری قورسمان کرد بەرامبەر بە یانەی رکابەر لە ساتەکانی کۆتایی،باشترین گۆڵپارێزی جیهانمان هەیە کە مانوێل نۆیەرە،ئەو ئێمەی لە یاریەکەدا پاراست لە دۆخێکی دیاریکراودا،لیڤاندۆڤسکیش بە دوای تۆپدا دەگەڕاو سەرسوڕهێنەر بوو، ئەو هەموو یانەکە بوو، کاتێک شتێک دەبەیتەوە دەبێت ئاهەنگ بگێڕیت و ناشزانم کەی کۆتایی دێت”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش



