پەرلەمانی عێراق لەبارەی رووباری سیروان و زێی بچوک هۆشداریدەدات

وێنە: SNN
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
له پێناو پاراستنى به‌شه ئاوى عێراق له سه‌رچاوه ئاوییه‌كانى وڵاتى ئێران، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا له حكومه‌تى ناوەند ده‌كات هه‌نگاوى به‌په‌له بنێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسی گلدانه‌وه‌ى ئاوى رووبار‌ى سیروان و زێى بچووك له لایه‌ن وڵاتى ئێرانه‌وه كه به‌هۆیه‌وه زیانى گه‌وره له عێراق ده‌دات.
سه‌لام شه‌مه‌رى سه‌رۆكى لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاو ئه‌هواره‌كان له ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو: کەمکردنەوەی ئاوى هه‌ردوو سیروان و زێى بچووك له لایه‌ن وڵاتی ئێرانه‌وه زیانى زۆر گه‌وره له وڵاتى عێراق ده‌دات له داهاتوودا.
سه‌لام شه‌مه‌رى ئاماژه‌ش به‌وه ده‌دات: ئه‌و هه‌نگاوه‌ى وڵاتى ئێران واده‌خوازێت حكومه‌تى عێراق له رێگه‌ى ده‌زگا پهیوهندیدارهكانیهوه په‌له بكات بۆ پاراستنى مافى عێراق له‌و به‌شه ئاوه‌ى كه له وڵاتى ئێرانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن.
رووبار‌ى سیروان و زێى بچووك له وڵاتى ئێرانه‌وه و له سنوورى پارێزگاى سلێمانییه‌وه دێنه هه‌رێمى كوردستانه‌وه و دواتر به‌ره‌و ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاستى عێراق. ئه‌م دوو ڕووباره جگه له ئاوى خواردنه‌وه هاوكات ڕووبه‌رێكى زۆرى زه‌وى كشتو‌كاڵى له‌سه‌ره و به كه‌مبوونه‌وه و وشكبوونیان زیانى گه‌وره‌ى لێده‌كه‌وێته‌وه.
پێشتر ره‌حمان خانى به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان به SNNى راگه‌یاند: كۆمارى ئیسلامى ئێران چه‌ندین ساڵه له چوارچێوه‌ى پڕۆژه‌یه‌كى ستراتیژى سه‌رقاڵى ژماره‌یه‌ك پڕۆژەیە له‌سه‌ر ڕووبارى سیروان كه خۆیان ده‌بیننه‌وه له دروستكردنى به‌نداو، پڕۆژه‌ى ئاودێرى، لێدانى تونێل بۆ گۆڕینى ڕێڕه‌وى ئاو.
وتیشى: رۆژى 14ى ئابى 2020 له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه ته‌واوبوونى قۆناغى یه‌كه‌مى پڕۆژه‌كه راگه‌یاندرا كه به‌هۆیه‌وه ئاوه‌كه گلدەدرێتەوە بۆ ناوچه‌كانى زه‌هاو، قه‌سری شیرین و كرماشان و كاریگه‌رییه‌كانى له‌سه‌ر داهاتى ئاوى به‌نداوى دهربەندیخان ده‌ركه‌وتووه به شێوه‌یه‌ك 75 له سه‌دى داهاتى ئه‌و ئاوه‌ى ده‌گاته به‌نداوه‌كه كه‌مبووه‌ته‌وه.
له نێوان عێراق و ئێران نزیكه‌ى 42 رووبار و جۆگه و چه‌مى ئاوى وه‌رزى هه‌یه و كێشه ئاوییه‌كانى نێوان وڵاتى عێراق و ئێران میژوویه‌كى كۆنى هه‌یه و نزیكه‌ى 400 ساڵه ئه‌و كێشه‌یه هه‌یه. دواین رێكه‌وتنى نێوان هه‌ردوو وڵات رێكه‌وتنى جه‌زائیرى ساڵى 1975 بووه.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



