
وەزارەتی نەوتی عێراق
SNN
وەزیری نەوتی عێراق پلانی داهاتووی وڵاتەکەی لە بەرهەمهێنانی نەوت و گاز ئاشکراکرد و رایگەیاند، دەیانەوێت تا کۆتایی ساڵی 2023 هاوردەکردنی بەنزین رابگرن.
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری نه‌وتی عێراق به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقییه‌ی راگه‌یاند: تا ساڵی 2025 ده‌توانرێت، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له وڵاته‌كه بگه‌یه‌نرێته حه‌وت ملیۆن به‌رمیلی رۆژانه.
وتیشی: “پێشبینی ده‌كه‌ین تا كۆتایی ساڵی 2023 هاورده‌كردنی به‌نزین رابگرین و پشت به به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆ ببه‌ستین، هه‌روه‌ها تا ساڵی 2025یش كۆتایی به سوتاندنی گازی سروشتی له كێڵگه نه‌وتییه‌كان ده‌هێنین”.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، “له‌ئێستادا توانای به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له عێراق پێنج ملیۆن به‌رمیلی رۆژانهیە، به‌ڵام ده‌توانرێت ئه‌و رێژه‌یه تا ساڵی 2025 بگه‌یه‌نرێته حه‌وت ملیۆن به‌رمیل”.
عێراق دووه‌م گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنی نه‌وتە له رێكخراوی ئۆپیك، لەم دواییەدا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی کەمکردەوە بە ئامانجی جێگیرکردنی بازاڕی نەوت.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



