به‌ڕێوه‌به‌رى تاپۆى گه‌رمیان: گه‌ر خۆم لەوێ نه‌بوومایه بەهۆی خۆپیشاندانەوە هه‌موو دۆسیه‌كان له‌ناو ده‌چوون

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خانووبه‌ره‌ى گه‌رمیان پاش هێرشكردنه سه‌رى له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
به‌رێوه‌به‌رى تاپۆى گه‌رمیان رایده‌گه‌یه‌نێت “به‌هۆى ئه‌وه‌ى له خۆپیشاندانه‌كاندا زیانى زۆریان پێگه‌یشتووه، مامه‌ڵه‌ى هاووڵاتییانیان ڕاگرتووه” دەشڵێت: “ئه‌گه‌ر خۆیشى لەگه‌ڵ ئاگر كوژێنه‌وه نه‌بوایه هه‌موو دۆسیه‌كان له‌ناوده‌چوون”.
له خۆپیشاندانه‌كه‌ى رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو 22ى ئاب، كه خۆپیشانده‌ران بیناى قایمقامیهتیان سووتاند، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خانووبه‌ره‌ى گه‌رمیان كه فه‌رمانگه‌كه‌یان له‌ناو بیناى قایمقامیهتدایه به‌شێكى سووتاوه و زیانى زۆرى پێگه‌یشتووه.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌كره‌م ڕه‌زا، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خانووبه‌ره (تاپۆ)ى گه‌رمیان به SNNى راگه‌یاند: “به‌هۆى ئاگره‌كه‌وه كاره‌با، سپلێت، چه‌ندین دۆڵاب، فایلى مامه‌ڵه‌ى هاووڵاتییان و كهرهستهمان سووتاوه، هه‌روه‌ها به‌هۆى بهردبارانیشهوه جامى ژووره‌كان شكاون و له ئێستادا له‌به‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ى هاتووه‌ته‌ئاراوه به تایبه‌تى نه‌بوونى كاره‌با كه ئیشى هاووڵاتییان زیاتر به كۆمپیوته‌ر ده‌كرێت، ناتوانین كاروباره‌كانیان رایی بكه‌ین، هه‌ربۆیه مامه‌ڵه‌ى هاووڵاتییانمان تا كاتێكى نادیار راگرتووه”.
وتیشى: “پێشتر داوامان كردووه له‌م بینایه دهربكرێين و بیناى دیكه‌مان بۆ دابینبكرێت، چونكه بیناكه كۆنه و له‌كاتى هه‌ر رووداوێكدا ئه‌گه‌رى له‌ناوچوونى دۆسییه گرنگه‌كانى تاپۆ هه‌یه”.
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خانووبه‌ره‌ى گه‌رمیان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “له ئێستادا بڕیاره لیژنه‌یه‌ك له حكومه‌ت سه‌ردانمان بكه‌ن بۆ تۆماركردنى زیانه‌كان، لێره‌وه داواده‌كه‌ین چاره‌سه‌رى به‌په‌له‌مان بۆ بدۆزنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین كاروبارى هاووڵاتییان رایی بكه‌ین”.
ئه‌كره‌م ره‌زا ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، له كاتى ئاگره‌كه خۆى له گه‌ڵ تیمى ئاگركوژێنه‌وه چووه‌ته نێو فه‌رمانگه‌كه‌وه و ئه‌گه‌ر خۆی له‌وێ نه‌بووایه ئه‌وا تیمه‌كانى ئاگركوژێنه‌وه به‌هۆى ئاوه‌وه دۆسیه‌كانیان به ته‌واوى له‌ناوده‌برد، چونكه له كاتى كوژانه‌وه‌ى ئاگره‌كه ئاویان به شوێنه‌كاندا ده‌كرد، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى خۆى له گه‌ڵیان بووه به وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌یان كردووه و توانیویانه دۆسیه‌كانیان رزگار بكه‌ن.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش



