
بارەگای وەزارەتی بەرگری دانیمارک
SNN
دوای ئەوەی راپۆرتێکی نهێنی گەندەڵی و یاسا شکێنی ناوبراوی سەلماند، حکومەتی دانیمارک سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی وڵاتەکەی دوورخستەوە.
بەیاننامەیەکی حکومەتی دانیمارک لەوبارەیەوە دەڵێت: “لارس فیندنسن سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی دەرەکی (DDIS) پاش سکاڵایەکی دەستەی چاودێریی سەربەخۆ لە کارەکەی دوور خراوەتەوە دوای ئەوەی روون بۆوە کە زانیاری شاردۆتەوە و یاسا شکێنیی کردووە”.
دەستەکە کە چاودێری کاری زانیاری نهێنی وڵات دەکات، دەڵێت: “دەزگای هەواڵگریی بێ هیچ هۆکارێک زانیاریی کەسیی لەسەر دانیمارکییەکان کۆکردۆتەوە”.
ئەوەش ئاشکرا بووە کە دەزگای هەواڵگریی دانیمارک کەمتەرخەم بووە لە دەستنیشانکردنی گەندەڵییەکی بەرچاو لە وەزارەتی بەرگریدا.
لارس فیندنسن لە ساڵی 2015 ەوە پۆستی سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی دانیمارکی پێدراوە و لە ساڵی 2002 تا ساڵی 2007یش بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی وڵاتەکە بووە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش



