
لویس سوارێز و کومان
SNN Sport
لویس سوارێزی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە، نیگەرانە لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەی رۆناڵد کومانی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵیدا ئەنجامیداوەو داوای لێکردووە یانەکە جێبهێڵێت.
ئەمڕۆ رۆژنامەکانی نزیک لە یانەی بەرشەلۆنە بڵاویانکردەوە، رۆناڵد کومان راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، تەلەفۆنی بۆ لویس سوارێزی هێرشبەری یانەکەی کردووە یانەیەک بۆ خۆی بدۆزێتەوەو لە وەرزی داهاتوو پشتی پێنابەستێت.
رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، سوارێز هەست بە بێ هیوایی دەکات دوای تەلەفۆنەکەی کومان، کە ئەم راهێنەرە تەنیا یەک خولەک قسەی لەگەڵ کردووە، ئەو یاریزانە وای دەبینێت شایەنی ئەوەیە مامەڵەیەکی جوانترین لەگەڵ بکرێت، نەک بەوشێوەیە لە یانەکە دوربخرێتەوە.
هەر بە پێی زانیاری میدیاکانی ئیسپانیا،تا ئەم ساتە، هەریەکە لە بۆسکێتس و سێرجی رۆبێرتۆ لە یانەکە دەمێننەوە، بەڵام دوای سوارێز، کومان بڕیاری دەرکردنی راکیتچ و ئۆمتیتی و ڤیدالی داوە و چەند یاریزانێکی تریش چاوەڕوانن تا راهێنەرەکەیان لەسەر مانەوە یان چوون پەیوەندییان پێوە بکات.
کومان بۆ دوو ساڵی داهاتوو راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە دەبێت، ئەمەش دوای دوورخستنەوەی کیکی سیتین و لە هەفتەی داهاتووش راهێنانەکان دەستپێدەکاتەوە.

More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8 hours لهمهوپێش -
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8 hours لهمهوپێش -
8 hours لهمهوپێش



