مه‌لا به‌ختیار: هه‌ر حزبێكى ده‌سته‌ڵاتدار له هه‌رێم توركیا و ئێران پشتیوانى نه‌كه‌ن سه‌ركه‌وتوو نابێت

مه‌لا به‌ختیار، سیاسه‌تمه‌دارى كورد و ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژوه‌ندى یه‌كێتى | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌مڕۆ له شارى سلێمانى سیمینارێكى تایبه‌ت له‌ژێر ناونیشانى “مه‌ترسییه‌كانى دۆخى نێوده‌وڵه‌تى – ئیقلیمى له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان” بۆ مه‌لا به‌ختیار، سیاسه‌تمه‌دارى كورد و ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان رێكخرا و رایگه‌یاند: دۆخه‌كه هێنده مه‌ترسیداره له هیچ قۆناغێكدا مهترسرییهكانى نه‌گه‌یشتووه به‌م ئاسته.
سیمیناره‌كه به ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى سه‌رجه‌م حزبه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، نووسه‌ران و به‌شێك له رێكخراوه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.
مه‌لا به‌ختیار له سیمیناره‌كه‌دا رایگه‌یاند: “دۆخى ناوچه‌كه پڕ مه‌ترسییه، چونكه حزبه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ناكۆكییه‌كانیان له لوتكه‌دایه، له‌لایه‌كى تریشه‌وه بێئومدى خه‌ڵك گه‌یشتووه‌ته ئاستێك كه ته‌نانه‌ت له‌كاتى كیمیاباران و ئه‌نفالیشدا خه‌ڵك هێنده له سه‌ركردایه‌تى سیاسى كورد بێ‌ئومێد نه‌بوون”.
وتیشى: “من هه‌رگیز له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى قه‌واره‌ى سیاسى هه‌رێمى كوردستاندا نیم، پێویسته ئه‌نجوومه‌نێكى سیاسى پێكبهێنرێت بۆ ده‌ربازبوون له‌م قه‌یرانه‌ى كه ئێستا هه‌رێمى كوردستان تێیكه‌وتووه، له ئێستاشدا به‌شێك له حزبه‌كان پێشوازییان له بیرۆكه‌كه كردووه و پارتى دیمو‌كراتى كوردستانیش چه‌ند جارێك له‌وباره‌یه‌وه په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردووم، به‌ڵام راستییه‌ك هه‌یه كه تا ئێستا هه‌نگاوه‌كان نه‌بوون به كرداريى”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا مه‌لا به‌ختیار ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “هه‌ر حزبێك له هه‌رێمى كوردستان ده‌سته‌ڵاتى هه‌بێت به‌بێ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئێران یان توركیا رێكبكه‌وێت ناتوانێت موماره‌سه‌ى دهستهڵاتهكهى بكات”.
ئه‌و سه‌ركرده سیاسییه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى رێككه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا باسى له‌وه‌شكرد: “هه‌رێم و به‌غدا ده‌گه‌نه رێككه‌وتن بۆ ماوه‌ى چه‌ند مانگێگ، به‌ڵام پێویسته گفتوگۆى زیاتر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه رێككه‌وتنى كۆتایی”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



