مه‌سرور بارزانى: دروستكردنى گرژى و سووتاندنى فه‌رمانگه‌كان قابیلى قبوڵكردن نییه

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان | فۆتۆ: نووسینگه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت
SNN
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند: داهاتی کوردستان گەیشتۆتە نزمترین ئاست، وتیشى: “خۆپیشاندان و وێرانكارى و سووتاندن دوو شتى جیاوازن، ناكرێت ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر مافى خه‌ڵك پێى بووترێت ئازادى”.
مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لەمیانی دیدارێكى میدیاییدا كه بۆ کۆمەڵێک لە کەناڵەکانی راگەیاندن سازكرابوو باسى له خۆپیشاندانه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى كرد و وتى: “خۆپیشاندان و وێرانكارى و سووتاندن دوو شتى جیاوازن، ناكرێت ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر مافى خه‌ڵكانى تر پێى بووترێت ئازادى، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌م جۆره ره‌فتارانه قابیلى قبوڵكردن نین، چونكه ئه‌مانه دهستدێژییانكردووهته سه‌ر مافى خه‌ڵكى، ئه‌م جۆره ته‌ربیه‌ت و ره‌فتاركردنه نامۆیه به خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان”.
له‌باره‌ى پرۆسه‌ى فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “داهاتی فرۆشی نەوت هەمووی دیارە و شەفافیەت لەو پڕۆسەیەدا هەیە”.
مه‌سرور بارزانى له‌باره‌ى دابه‌شنه‌كردنى مووچه‌وه ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “خه‌ڵكى پێویسته له‌وه‌تێبگه‌ن كه ئێمه داهاتمان له‌به‌رده‌ستدا نییه بۆیه دابهشیناكهین، پرسیاره‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ئایا ئێمه داهاتمان هه‌یه و دابه‌شى ناكه‌ین”؟
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “هەندێک لایەن لەبری پشتیوانی بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە، دژایەتیمان دەکەن”.
سه‌رۆكى حكومه‌ت له‌باره‌ى هه‌بوونى مه‌ترسى له‌سه‌ر قه‌واره‌ى سیاسى هه‌رێم روونیشیكرده‌وه: “هاوڕانیم لەوەی مەترسیی لەسەر قەوارەی هەرێم هەبێت، چونکە پێشتر هەوڵی زۆر لەمەی ئێستا خراپتر دراوە، پێشموایە گەورەترین مەترسی لە ئێستادا دووبەرەکیی هێزە سیاسییەکانە و داوا دەکەم حزبە سیاسییەکان پشتیوانیی نوێنەرەکانیان بکەن لەناو حکومەتی هەرێمدا”.
مه‌سرور بارزانى باسى له بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا و كه‌رتى ته‌ندروستى هه‌رێمیش كرد و ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو: “ژێرخانی تەندروستیی لە هەرێمی کوردستان بەهیچ شێوەیەک ئامادەنییە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆیە دەبێت تاکپارێزیی لە لایەن هاووڵاتییانەوە پەیڕەوبکرێت”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا باسى له تیمه‌كه‌ى كرد و ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “ئەو تیمەی ئێستا لە حکومەتدان، زۆر نزیکین لە یەکتر و بڕیارەکانیشمان بە تەوافوق دەدرێت و لە ئەدای وەزیرەکانی هەموو حزبە بەشدارەکانیش رازیم و هیوادارم حزبەکانیشیان پشتیوانی‌یان بکەن، پەیوەندییەکی زۆر باش و پتەوم لەگەڵ قوباد تاڵەبانی هەیە، كارى باشمانكردووه و كارى باشتریش ده‌كه‌ین به‌یه‌كه‌وه”.
له‌باره‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌وه مه‌سرور بارزانى روونیكرده‌وه: “ئێمه سێ مووچه‌ى كابینه‌ى پێشوو هاته سه‌رمان كه دابه‌شیان نه‌كردووه له‌به‌ر ئه‌وه ناچاربووین بیكه‌ینه پاشه‌كه‌وت، كابینه‌كه‌ى من 12 مانگ مووچه‌ى داوه، حكومه‌تى عێراقیش سێ مانگ مووچه‌ى نه‌داوه، دابه‌شكردنى مووچه‌ش له‌سه‌ر ناردنى پاره له‌لایه‌ن به‌غداوه ده‌مێنێته‌وه، ناتونم بڵێم له‌م مانگه‌وه كێشه‌ى مووچه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت”.
سەبارەت بە پرسی لامەرکەزیش مەسرور بارزانی رایگەیاند: ”لامەرکەزی پێویستیی بە پەسەندکردنی هەیە لە پەرلەمانی کوردستان و لەم کابینەیە لە هەموو کابینەکانی دیکە زیاتر دەسەڵاتمان شۆڕکردۆتەوە بۆ پارێزگاکان و ئێمە دژی دوو ئیدارەیین و کەسیش ناتوانێت ئەوە بکات”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



