عه‌دنان عوسمان: لاى گۆڕان باسى كشانه‌وه نییه باس باسى چاكسازییه

عەدنان عوسمان وتەبێژی رەسمیی بزوتنەوەی گۆڕان / فۆتۆ: SNN
SNN – هه‌وراز ئه‌حمه‌د
وته‌بێژى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت: رازى نین له ئه‌داى حكومه‌تى هه‌رێم، ده‌شڵێت: لاى ئێمه باسى كشانه‌وه له حكومه‌ت نییه، به‌ڵكو باس باسى چاكسازییه”.
عه‌دنان عوسمان، وته‌بێژى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به SNNى راگه‌یاند: “راسته به‌شێك له په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامه‌كانى ئێمه باسى كشانه‌وه ده‌كه‌ن له حكومه‌تى هه‌رێم، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا ئازادى بۆچوونه، چونكه له ئێستادا لاى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان باس باسى چاكسازییه نه‌وه‌ك كشانه‌وه له حكومه‌تى هه‌رێم”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى بۆچوونیان چییه له‌سه‌ر پرۆسه‌ى چاكسازى و تا چه‌ند له ئه‌داى حكومه‌تى هه‌رێم رازین؟ عه‌دنان عوسمان وتیشى: “ئێمه له ئه‌داى حكومه‌تى هه‌رێم رازى نین، پرۆسه‌ى چاكسازى هیچ هه‌نگاوێكى نه‌بڕیووه، پێشموایه كه چاكسازى به‌وشێوه‌یه ناكرێت، چونكه چاكسازى نابێت له خواره‌وه و له مووچه‌وه ده‌ستپێبكات، به‌ڵكو پێویسته له سه‌ره‌وه له: كه‌رتى نه‌وت، باج، كۆمپانیاكان و ده‌روازه سنوورییهكانهوه ده‌ستپێبكات”.
له‌باره‌ى قسه‌ى بزووتنه‌وه‌كه له‌سه‌ر ئه‌داى ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم كه له ئێستادا زۆرترین قسه و باسى له‌سه‌ر روونیشیكرده‌وه: “وه‌زیره‌كه‌ى ئێمه به‌شێكه له كابینه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم، ئه‌و داڕێژه‌رى سیاسه‌تى دارایی نییه، به‌ڵكو به‌شێكه لێى له‌به‌ر ئه‌وه ناكرێت هه‌موو گله‌ییه‌كان بخرێنه سه‌ر ئه‌و”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “ئێمه وایده‌بینین كه پرۆسه‌ى چاكسازى پرۆسه‌یه‌كه تا ئێستا سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستنه‌هێناوه، چونكه ژیانى هاووڵاتییانى باشتر نه‌كردووه، هه‌رچه‌نده ئه‌و پرۆژه‌یه له بنه‌ڕه‌تدا هى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش چووینه حكومه‌ته‌وه”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



