بەهۆی شاردنەوەی زانیاری لەسەر چین ئاژانسی ناسا زانایەکی خۆی بەند دەکات

ئاژانسی ئاسمانیی ناسا
SNN
بەهۆی ئەوەی پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ دەزگا و زانکۆکانی چین نەپچڕاندووە، ئاژانسی ناسا بەتۆمەتی شاردنەوەی زانیاری پڕۆفیسۆر (جینگدۆنگ جینگ)ی زانای بەند کردووە.
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردۆتەوە “ئەو پرۆفیسۆرەی ناسا تەمەنی 53 ساڵە و مامۆستای زانکۆی ئەی ئاند ئێم-ە و توێژەرێکی ناسراویشە لە دەزگای ناسا”.
تۆمەتی دەستگیرکردنیشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پێشێلی خاڵەکانی گرێبەستەکەی کردووە لەگەڵ ناسا و پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ کۆمپانیا و زانکۆکانی وڵاتەکەی (چین) نەبچڕاندووە و توێژینەوەیەکی زۆری بۆ زانکۆی گواندۆنگ کردووە بێ پرسی ئەمریکییەکان.
دەزگای ناسا (کورتکراوەی National Aeronautics and Space Administration) ئاژانسێکی سەربە حکومەتی ئەمریکایە و بەرپرسە لە بەرنامەی ئاسمانی ئەو وڵاتە.
ناسا ساڵی 1957 دامەزراوە و بودجەی ساڵی 2020ی 22 میلیارد دۆلارە، جگە لە بەرنامەی ئاسمانی، ناسا بەرپرسیشە لە لێکۆڵینەوە مەدەنی و سەربازییە ئاسمانییە درێژخایەنەکانیش، ئاژانسی ناسا مەزنترین ئاژانسی ئاسمانییە لە جیھاندا.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



