
جۆردێ ئەلبا
SNN Sport
رۆناڵد کومان راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی،بەردەوامە لە نوێکردنەوەی یانەکەی و لە ئێستادا چەند یاریزانێکی ئاگادارکردووەتەوە کە لە وەرزی داهاتوو پشتیان پێنابەستێت و یاریزانەکانیش بریتین لە ئۆمتیتی، ڤیدال، سوارێز و راکیتچ.
رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، کومان بڕیاری مانەوەی ئەلبای داوە، کە پێشتر گومانی چوونی لێدەکرا،ئەمەش پاش ئەوەی لە لایەن راهێنەرەکەیەوە هەواڵی مانەوەی پێدراوە و لە رۆژی دووشەممەی داهاتوو لەگەڵ شاندی یانەکەی راهێنان دەکاتەوە.
هەروەها کومان بڕیاری مانەوەی بۆسکێتس و سێرجی رۆبێرتۆی داوە، دەنگۆی ئەوەش هەیە پیکێ بمێنێتەوە، بەڵام تا ئێستا داهاتووی چەند یاریزانێک روون نیە و بڕیاری مانەوەیان نەدراوە.
یانەی بەرشەلۆنە کومانی ئازاد کردووە بۆ هەر بڕیارێک کە بیدات و دەسەڵاتی تەواوی پێداوە بۆ رێکخستنەوەی یانەکە دوای ئەوەی ئەم وەرزە نەیتوانی هیچ نازناوێک بباتەوەو کیکی سیتینی راهێنەری دورخستەوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش



