راستى چیرۆكى ئه‌و ژنه‌ى وابڵاوكرایه‌وه “له‌گه‌ڵ كچێكى له سلێمانى ونبوون” ئاشكرا ده‌بێت

کوردستان سلێمان خەلەف و كچه‌كه‌ى دیما كه‌مال | فۆتۆ: K24
SNN – هه‌وراز ئه‌حمه‌د
هه‌رچه‌نده وابڵاوكرایه‌وه كه ژنێكى ته‌مه‌ن 35 ساڵان ماوه‌ى 11 رۆژ له سلێمانى بێ سۆراخ بووه، به‌ڵام پۆلیسى سلێمانى روونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت: “ئه‌و ژنه نهرفێنراوه، پاش به‌دواداچوونه‌كانمان ده‌ركه‌وت له‌و ماوه‌یه‌دا له هۆتێلێك له كه‌ركوك ماوه‌ته‌وه”.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له به‌شێك له میدیاكانى هه‌رێمى كوردستان چیرۆكى ژنێكى ته‌مه‌ن 35 ساڵ بڵاوكرایه‌وه به‌ناوى کوردستان سلێمان خەلەف، لەدایکبووی 1985، كه 12 منداڵی هەیە و دانیشتووی ناحیەی کەسنەزانە لە هەولێر، کوڕی گەورەی تەمەنی 19 ساڵە و لە سلێمانی نیشتەجێیە، لەکاتێکیدا لە ماڵی ئەو بووە، ماڵەکەی جێهێشتووە و تەنیا یەک کچی لەگەڵ خۆی بردووە، هەردووکیشیان 11 رۆژ ونبوون و سۆراغى نه‌بووه.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى له‌باره‌ى چیرۆكى ئه‌و ژنه‌وه به SNNى راگه‌یاند: “سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵانه‌ى باس له رفاندن و بێسه‌روشوێنبوونى ژنێك ده‌كه‌ن له سلێمانى دووره لهراستیيهوه، پاش به‌دواچوونمان ده‌ركه‌وت ئه‌و ژنه له هۆتێلێكدا بووه له شارى كه‌ركوك”.
وتیشى: “پاش ئه‌وه‌ى مێردى ئه‌و ژنه هاته بنكه‌ى پۆلیس سكاڵاى تۆمار كرد، تیمه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌راتى پۆلیسى سلێمانى كه‌وتنه چاودێریكردنى ژماره مۆبایلى ئه‌و ژنه، ده‌ركه‌وت ژنه‌كه له‌گه‌ڵ كچێكى له یه‌كێك له هۆتێله‌كانى شارى كه‌ركوك ماوه‌ته‌وه، دواتر گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ لاى هاوسه‌ر و منداڵه‌كانى”.
وتیشى: “ئه‌و ژن و مێرده له‌ڕووى ده‌روونییه‌وه جێگیر نین و نه‌خۆشییان له‌گه‌ڵدایه، بۆیه سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌وڵانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و ژنه رفێنرابێت”.
رۆژى 22ى ئاب، ئه‌و ژنه و كچه‌كه‌ى گهڕێنرداونهتهوه به سهلامهنى بۆ ناو خێزانه‌كه‌یان.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



