
کۆچبەران لەسەر سنووری یۆنان
SNN
حکومەتی یۆنان رایگەیاند، بۆ رێگریکردن لە هاتنەناوەوەی کۆچبەران، دیواری سنووریی و پەرژینی زیاتر لە سنوورەکانی باشووری وڵاتەکە لەگەڵ تورکیا دروستدەکات.
ستێلیۆس پێتساس وتەبێژی حکومەتی یۆنان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: “دوای ئەوەی ئەمساڵ دەیان هەزار کۆچبەری دیکە خۆیان گەیاندە یۆنان بە مەبەستی گەیشتنیان بە یەکێک لە وڵاتانی ئەوروپا، حکومەت بڕیاریداوە رووبەری دیوار و پەرژینە سنوورییەکانی گەورەتربکات کە لە ساڵی 2012ەوە دەست بە دروستکردنیان کراوە”.
ئاماژەشی بەوەکرد: دیوار و پەرژینی سنووریی یۆنان ئێستا درێژییەکەی 12 کیلۆمەتر و 500 مەترە و بڕیاردراوە بۆ 40 کیلۆمەتر درێژبکرێتەوە، ئەو شوێنانەش کە دیواری سنووریی بۆ دروستدەکرێت لەسەر پێشنیازی سوپا و پۆلیسی وڵات دیاریکراون.
یۆنان لەلای کۆچبەرانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دەروازەی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا دادەنرێت، تورکیاش لە ماوەی رابردوودا ئەو رێگایەی وەک کارتێک دژ بە یۆنان و وڵاتانی ئەوروپا بەکارهێناوە و چەند جارێک بۆ فشارخستنەسەریان سنوورەکانی کردووەتەوە و کۆچبەرانیش بە لێشاو کۆچیان کردووە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش



