
نەسرین ستۆدە
SNN-
مانگرتنی ژنە پارێزەرێکی ئێرانی لە بەندیخانە پێی ناوەتە 14یەمین رۆژیەوە و بەوهۆیەشەوە باری تەندروستیی تەواو تێکچووە.
محەمەد موقیمی پارێزەری نەسرین ستودە کە چالاکوانێکی مافەکانی مرۆڤیشە، دەڵێت: “نەسرین 14 رۆژە نان و ئاوی نەخواردووە و کێشی لەشی بەتەواویی کەمیکردووە و فشاری خوێنی دابەزیوە و رێژەی شەکرەکەشیی بووە بە 44“.
بۆ ئەوەی ناچاری بکەن بە دانپێدانان، دەسەڵاتدارانی ئێران سکاڵایان لەسەر میهراوە خەندان تۆمار کردووە کە کچی ستودەیە و دەیانەوێت پەلکێشی بەندیخانەی بکەن.
نەسرین ستودە لە رۆژی 11ی ئەم مانگەوە مانی لە خواردن و خواردنەوە گرتووە و ناڕازییە لە دۆخی زیندانیان کە لەدۆخی ئێستای کۆرۆنادا ژیانییان لە مەترسیدایە.
ئەو ژنە پارێزەرە مانگی حوزیرانی ساڵی 2018 لە ناو ماڵەکەی خۆیدا دەستگیر کرا و لە گرتووخانەی ئیڤینی بەدناو بەندە بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی رژێم و ئیهانەی مورشید و کاری سیخوڕیی.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



