خێراترین پیاوی جیهان تووشی کۆرۆنا بووە

0
1381
یوساین بۆڵت

SNN Sport

ئەفسانەی جامایکی و پاڵەوانی پێشووی ئۆڵۆمپی  یوساین بۆڵت کە لە ئێستادا وازی هێناوە، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و لە ئێستادا خۆی کەرەنتین کردووە.

پێگەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە،  دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ بۆڵت، دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە، ئەمەش پاش رۆژێک لە وڵاتەکەیدا ئاهەنگی 34 ساڵەی  رۆژی لە دایکبوونی بە ئامادەبوونی ستەرلینگی ئەستێرەی یانەی مانچستەرسیتی بۆ کرایەوە.

لە ئاهەنگەکەدا بۆڵت دەمامکی بە کار نەهێناوە و ئەو کەسانەشی کە لەوێدابوون، بەشێکی کەمیان دەمامکیان بەکارهێناوە و رێنماییە تەندروستییەکانیان جێبەجێ نەکردووە.

بۆڵت لە ئێستادا خۆی کەرەنتین کردووە و لە ماڵەوە رێنماییە پزیشکییەکان جێبەجێ دەکات، بەڵام تا ئێستا نازانرێت کە رەحیم ستەرلینگ تووشی ڤایرۆسەکە بووە یان نا.

بۆڵت لە ساڵی 2017 بە یەکجاری وازی لە کێبڕکێکانی راکردن هێناوە دوای ئەوەی توانی ژمارەی پێوانەیی ئۆڵۆمپیاد لە راکردنی 100 مەتر و 200 مەتر بکات بە ناوی خۆیەوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this