گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 25/8/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ سێشەممە (25/8/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
ئاس:
- خاوێنکردنەوە دەستپێدەکات.
- کومانی راهێنەری بەرشەلۆنە بە سوارێز، راکیتچ، ڤیدال و ئۆمتیتی راگەیاندووە ئەو یاریزانانەی ناوێت و لە وەرزی نوێ پشتیان پێنابەستێت.
- جۆردێ ئەلبا، بۆسکێتس وکۆتینیۆ هەڵسەنگاندن بۆ ئاستیان دەکرێت پێش وەرزەکە.
- یانەی پاریس سانجێرمان دەیەوێت گرێبەستی مباپی و نەیمار نوێ بکاتەوە.
- رائول بە شوێنی نوسینەوەی مێژوو دەگەڕێت،یانەی ریاڵ مەدریدی لاوان بە شوێنی بە دەستهێنانی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان دەگەرێت بەرامبەر بە بەنفیکای گەورە.

مارکا:
- کارەکانی خاوێنکردنەوەی یانەی بەرشەلۆنە.
- بە تەلەفۆن پەیوەندی بە راکیتچ، سوارێز، ڤیدال و ئۆمتیتی دەکرێت یانەکە جێبهێڵن، ئەمەش لە لایەن رۆناڵد کومانی راهێنەرەوە.
- دۆخی سوارێز زۆر قورسە، ئەمەش بەهۆی ئەو پەیوەندییە باشەی کە لەگەڵ میسی هەیەتی.
- رائول بە شوێنی نازناوێکی تری خولی یانە پاڵەوانەکان دەگەڕێت.
- ئەمڕۆ قوتابخانەی یانەی ریاڵ مەدرید رووبەڕووی بەنفیکا دەبێتەوە لە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان.

سپۆرت:
- ماڵئاوایی سوارێز.
- کومان بە سوارێزی راگەیاندووە تۆ لە پلان و پرۆژەی من نیت، لە چەند رۆژی داهاتوو گفتوگۆ دەکرێت بۆ چوونی.
- بەرشەلۆنە- وۆڵفسبۆرگ.
- یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت بگات بە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی کچان.
- یانەی بەرشەلۆنە مووچەی یاریزانەکانی کەمدەکاتەوە بەهۆی زۆری مووچەکەیان و دەیەوێت لە پێناو گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێز ئەو کارە بکات.
- شۆڕشی گەورە لە پێکهاتەی بلاوگرانا دەکرێت و کومان پشت بە هەریەکە لە ئۆمتیتی، راکیتچ، ڤیدال و جۆنیۆر فیربۆ نابەستێت.
- کومان متمانەی بە میسی هەیە و دەڵێت:” شانازییە بۆ من میسی لەگەڵماندا بێت”.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- کومان ئەوانی ناوێت.
- کومان قسەی لەگەڵ سوارێز، ڤیدال، ئۆمتیتی و راکیتچ کردووەو پێی راگەیاندوون دەبێت هەمووتان لەم هاوینە یانەکە جێبهێڵن.
- لەوانەیە کۆتینیۆ رۆڵێکی گرنگی هەبێت لە وەرزی داهاتوو.
- بۆسکێتس وئەلبا دەرفەتی مانەوەیان پێ دەدرێت.
- چوونی سوارێز وا دەکات بەرشەلۆنە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێز دەستپێبکاتەوە.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


