ئەمڕۆ کۆبوونەوەی لوتکەی عێراق و میسڕ و ئوردن بەڕێوەدەچێت

SNN
مستەفا کازمی ئەمڕۆ سێشەممە گەیشتە عەمانی پایتەختی ئوردن بە مەبەستی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی لوتکەی سێقۆڵی لەگەڵ شای ئوردن، عەبدوڵای دووەم و سەرۆکی میسڕ عەبدولفەتاح سیسی.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکیدا بڵاویکردەوە: لە کۆڕبەندەکەدا سەرنج دەخرێتە سەر هەماهەنگی ئابووری نێوان ئەو سێ وڵاتە و پرسی بازرگانیکردن و وەبەرهێنان تاوتوێدەکرێن.
ئاماژەش بەوەکراوە: لەو کۆبوونەوە لوتکەیەدا چەند بابەتێکی هەرێمی دەخرێنە بەرباس و گفتوگۆ لەبارەی هەوڵەکان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە دەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە وەزیری گواستنەوە و وەزیری نەوت و چەند بەرپرسێکی دیکەی وڵاتەکە بۆ بەشداریکردن لە چەند کۆبوونەوەیەکدا سەردانی ئوردنیان کردووە، بە گوێرەی ئەحمەد شەمەری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وەزیری گواستنەوە دوای گەیشتنی بە عەمان تووشی کۆرۆنا بووە و لە ئێستادا ژمارەیەک لە ئەندامانی شاندەکەی عێراق کەرەنتین کرابوون.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9 hours لهمهوپێش -
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9 hours لهمهوپێش -
10 hours لهمهوپێش



