ئەمریکا کەلوپەل و پێداویستی تەندروستی رادەستی هەرێمی کوردستان کرد

ئەو ئەمبپلانسانەی دراونەتە هەرێم.. فۆتۆ: SNN
SNN- مەودا مستەفا
لە رێوڕەسمێکدا، بە ئامادەبوونی نوێنەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی و نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر رۆب ۆڵەر، هەندێک کەلوپەل و پێداویستی تەندروستی رادەستی وەزارەتی تەندروستی کرد.
لە رێورەسمەکەدا، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وتی: “پێشتر چەند جارێک لەگەڵ رێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆنسوڵخانەکان کۆبووینەوە و چەند رۆژێک پێش ئێستاش لەگەڵ کۆنسوڵی ئەمریکا کۆبووینەوە و داوای پاڵپشتی و هاوکاری زیاترمان کرد بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخەی ئێستای هەرێمی کوردستان، چونکە ئێستاش هەرێمی کوردستان لە قۆناغی بەرزبوونەوەی رێژەی مردندایە بەهۆی کۆرۆناوە”.
سامان بەرزنجی وتیشی: “باسمان لە دۆخی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان کرد کە بە رێژەیەکی زۆر لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن و بارێکی قورسە بۆ ئێمە، داوامان کرد کە کار بکرێت بۆ هاندانی پەنابەران بۆ گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان و لەگەڵ ئەوەشدا لێرە باشترین خزمەتگوازی بخرێتە بەردەم ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان”.
سامان بەرزنجی وتیشی: “یوئێن بڕیاریداوە هەر کەسێک لە ستافەکەیان تووشی نەخۆشی کۆرۆنا بێت، ئەوا بگوازرێتەوە بۆ هەولێر و نەخۆشخانەیەک تەرخاندەکرێت کە لە رێورەسمێکدا یاداشتێکی لێکتێگەیشتن واژوو دەکرێت بۆ ئەم بابەتە”.
لەبارەی کەلوپەل و پێداویستییە تەندروستییەکانیش، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی: “ئەمڕۆ ژمارەیەک لە ئەمبوڵانس و پێداویستی پزیشكی و هەندێک لە ئامێرەکانی دروستکردنی ئۆکسجین و پێداویستی تاقیگە لەلایەن کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا رادەستی وەزارەتی تەندروستی کرا کە بەهایان بە ٨٠٠ هەزار دۆلار مەزەندە دەکرێت”.
لە رێورەسمەکەدا، کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر رۆب ۆڵەر، لەمیانی پێشكەشکردنی کەلوپەل و پێداویستییە تەندروستییەکان کە لە نێویاندا شەش ئەمبوڵانس هەبوو، وتی: “ئەم ئەمبوڵانسانە یارمەتی پەنابەران دەدات لە هەریەک لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی”.
رۆب ۆڵەر وتیشی: “لەکاتی دژواری و ناخۆشیدا هاوڕێکان لەیەکتر کۆدەبنەوە و بەدەم یەکترەوە دەچن، خەڵکی هەرێمی کوردستانیش ئەوە دەزانن، لەوەتەی دەستپێکردنی قەیرانی سووریاوە خەڵکی بەخشندەی هەرێم لە سەدا 99 ی ئەو پەنابەرە سوورییانەیان لەباوەشگرت روویان لە عێراق کردبوو کە دەکاتە نزیکەی چارەگە ملیۆنێک کەس”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



