
سەفین کانەبی و سەلام حوسێن
SNN Sport
لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، ئەمڕۆ یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان بە دەنگی 9 یانە بڕیاریدا خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزەکانی 2019-2020 هەڵبوەشێنرێتەوە و هیچ یانەیەک نەبێتە پاڵەوان.
دوای ئەوەی بە کۆی دەنگی 5 ئەندامی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان یانەی نەورۆز بە پاڵەوانی خولەکە دیاری کرا، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەفین کانەبی سەرۆکی یەکێتیەکە، بڕیاری بوون بە پاڵەوانی یانەی نەورۆز هەڵوەشێنرایەوە و بە کۆی دەنگی 9 یانەی ئامادەبووی کۆبوونەوە، خولەکە هەڵوەشێنرایەوە و هیچ یانەیەک نابێتە پاڵەوان و هیچ یانەیەک دانابەزێت.
لە سنووری پارێزگای سلێمانی و گەرمیان یانەکانی پێشمەرگەی سلێمانی، دەربەندیخان، شێروانە، نەورۆز، ئامادەی کۆبوونەوەکە نەبوون، تەنیا یانەی سیروانی نوێ ئامادە بوو، نوێنەری ئەم یانەیە رایگەیاند” دەبێت خولەکە هەڵبوەشێنرێتەوە و دواتریش بڕیارەکە پەسەند کرا”.
لە سنووری هەولێر تەنیا یانەی برایەتی بەشداری کۆبوونەوەکەی نەکرد، هەموو یانەکانی تر لە دهۆک و هەولێر بەشداربوون و بریتی بوون لە هەولێر، هەندرێن، سۆران، دهۆک،زاخۆ، زێرەڤانی،ئارارات،پێشمەرگەی هەولێر.

More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



