ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى: بڕیارەکەى وەزارەتى ناوخۆ سەبارەت بە نەبەستنى ماسک جێبەجێ ناکرێت

فەرمانگەکانی هەرێم
SNN-هەوراز ئەحمەد
سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى رایگەیاند، بە دووری دەزانێت بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بۆ پابەندکردنی هاووڵاتییان بە بەستنی ماسک جێبەجێبکرێت، دەشڵێت: “دۆخی هاووڵاتییان خراپە لەبەر ئەوە ئەم هەواڵە لە بنەڕەتەوە هەڵەیە”.
ئازاد حەمە ئەمین، سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بە SNNى راگەیاند: “تاوەکو ئێستا هیچ شوێنێک یان فەرمانگەیەک تەرخان نەکراوە سەبارەت بە سزادانی هاووڵاتییان لەکاتی جێبەجێ نەکردنى ئەو بڕیارە، پێم وا نییە ئەو بڕیارە بچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.
وتیشی: “دۆخى دارایى هاووڵاتییان خراپە و مووچە لە کاتى خۆى دابەش ناکرێت بۆیە ئەو بڕیارە لە بنەڕەتدا هەڵەیە و پێوستە رێگایەکی دیکە بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی وا لە هاووڵاتییان بکرێت رێنمایەکان جێبەجێ بکەن”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “لەبەر ئەوەى لە هەموو جیهاندا تاوەکو ئێستا چارەسەرێک یان پێکوتەیەک نەدۆزراوەتەوە دژ بە ڤایرۆسى کۆرۆنا بۆیە تاکە چارەسەر بۆ ئەوەى خۆمان لە کۆرۆنا بپارێزین تاک پارێزییە، ئەوەیش بەستنى ماسک و دەستکێش و دوورکەوتنەوەیە لە شوێنى قەرەباڵغى”.
سەبارەت بە پابەندبوونی هاووڵاتییانیش وتی: ” ئاستى خۆپارێزى وەکو پێویست نییە بەتایبەت لەو شوێنانەى کە تازە کراونەتەوە لە کافتریا و هۆڵەکانى لەشجوانى و شوێنە گشتی و مۆڵەکان، ئەمە واى کردوە کە تا رادەیەک تووشبوون بە کۆرۆنا بەرزببێتەوە”.
هەینی رابردوو وەزارەتی ناوخۆ لە بڕیارێکیدا هاووڵاتییانی ناچار بە بەستنی ماسک کرد و بڕی 20 هەزار دیناری وەک غەرامە بۆ هەر کەسێک دیاریکرد کە پابەند نەبێت بەو بڕیارەوە، بەڵام تا ئێستا میکانیزمی ئەو سزادانەی رانەگەیاندووە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



