
میسی
SNN Sport
میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە، بە بڕیارێک کە لە رۆژانی داهاتوو دەیدات، هەمووان بێدەنگ دەکات و یانەی بەرشەلۆنە جێدەهێڵێت.
چەند رۆژنامەنووسێکی نزیک لەو یاریزانە ئەمڕۆ بڵاویانکردووەتەوە، میسی پێی راگەیاندوون لە یانەی بەرشەلۆنە بەردەوام نابێت.
رۆژنامەنووس مارتن سۆتۆ لە کەناڵی (tyc sport)ی ئەرجەنتینی بەیانی ئەمڕۆ رایگەیاندووە، میسی لە هەموو کات زیاتر لە چوون لە یانەی بەرشەلۆنە نزیکبووەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە ، لە ئێستادا کومانی راهێنەری بەرشەلۆنە گلۆپی سەوزی بۆ چوونی چوار یاریزانی دیاری یانەکە هەڵکردووە کە نزیکترین هاوڕێی میسی تێدایەو ئەویش لویس سوارێزە، بەڵام ئامادەیی بۆ مانەوەی میسی دووپاتکردووەتەوەو رایگەیاندبوو شانازی دەکات مەشق و راهێنان لە یانەی بەرشەلۆنە بە میسی بداتەوە.
میسی نیگەرانە لە ئیدارەی یانەکەی و چەند جارێک هێرشی تووندی کردبوونە سەروو ئەوەش هۆکارێکی سەرەکییە بۆ چوون لەم یانەیە.
میسی لە 30ی حوزەیرانی ساڵی 2021 گرێبەستی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە کۆتایی دێت و 6 مانگ پێش ئەو بەروارە دەتوانێت گفتوگۆ لەگەڵ هەر یانەیەک بکات کە دەیەوێت.
بە قسەی رۆژنامەکانیش ئەگەر بیەوێت بەرشەلۆنە جێبهێڵێت، نزیکترین یانە لەو یاریزانەوە یانەکانی پاریس سانجێرمان، مانچستەرسیتی و ئینتەرمیلانە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش



