
SNN
پرسی نەوت و وزەی کارەبا و هەماهەنگی بازرگانی، لە سەرەکیترین ئەو بابەتانەن کە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی لوتکەی لەگەڵ پاشای ئوردن و سەرۆکی میسر باسیان دەکات، شرۆڤەکارانیش دەڵێن: “عێراق دەیەوێت خۆی لە هەژموونی ئێران و تورکیا رزگاربکات”.
لە کۆبوونەوەی لوتکەی ئەمڕۆدا کە لە عەمان بەڕێوەدەچێت پرسی بەستنەوەی کارەبای عێراق بە میسر و ئوردونەوە تاوتوێ دەکرێت و نەوتی عێراقیش لەژێر هەیمەنەی روسیا و تورکیا دووردەخرێتەوە.
لەبارەی ئەجێندای کۆبوونەوەکەوە، میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردووەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا هێڵی گواستنەوەی نەوتی نێوان بەسرە-عەقەبە، هێڵی ینبع-عەقەبە-بەسرە، پڕۆژەی بەستنەوەی كارەبای عێراق بە میسر و ئوردنەوە تاوتوێ دەکرێن.
ئەمە سەرباری چەند بابەتێکی دیکەی پەیوەندیدار بە هەرێمەکەوە.
عێراق تا ئێستاش بەشێکی وزەی کارەباکەی لە ئێرانەوە هاوردە دەکات و ئوردون و میسر و سعودییە بەڵێنیانداوە بە هەرزانتر لەو نرخەی ئێران کارەبا بدەنە عێراق.
پێشتریش چەندین جار ئەمریکا داوای لە عێراق کردووە پابەندبوونی بە ئێران، لە بەدەستهێنانی وزەی کارەبادا کەمبکاتەوە.
لوتكەی سێقوڵیی نێوان ئەو سێ وڵاتە بۆ یەكەمجار لە ئازاری 2019دا لە قاهیرەی پایتەختی میسر سازكرابوو كە تێیدا عێراق، ئوردن و میسر ڕێككەوتن لەسەر ئەوەی كە هاوكاری ئابووریی و بازرگانیی، هەروەها وەبەرهێنان لەنێوانیان پتەوتر بكەن.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش



