
دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن
SNN
كانديدى ديموكراتەكان، جۆ بايدن، لە كێبڕكێی هەڵبژاردنى سەرۆكايەتى ئەمريكا كە لە 3ى تشرينى دووەم بەڕێوەدەچێت، بە رێژەى سەدا 7،6 لە پێش سەرۆكى ئەمريكا و كانديدى كۆمارييەكان، دۆناڵد ترهمپ-ه.
بەگوێرەى ئەو راپرسييانەى كە ماڵپەڕى “Real Clear Politics”ی ئەمريكى بۆ لێكۆڵينەوەى سياسى كۆيكردووەتەوە، لە سەرانسەرى وڵات كانديدى ديموكراتەكان، جۆ بايدن بە رێژەى سەدا 7،6 لە پێش دۆناڵد ترەمپ-هوهیه.
لە راپرسييەكانى ههریهك له (CBS،ABC،Washington Post،Economist)دا، بايدن بە رێژەى لهسەدا 10 لە پێشهوه دەبينرێت و لە راپرسييەكانى CNNدا، ناوبراو بە رێژەى لهسەدا 4 لە پێشە.
جۆ بايدن لە پێنج ويلايەت لەو شەش ويلايەتەى كە ئەنجامى هەڵبژاردنەكان يەكلايى دەكاتەوە لهپێشهوهیه.
بايدن لە ميشيگان بە رێژەى سەدا 6.7، لە ويسكۆنسن بە رێژەى سەدا 6.5، لە پێنسەلڤانيا بە رێژەى 5.7 و لە فلۆريدا بە رێژەى پێنج و لە ئاريزۆناش بە رێژەى سەدا دوو لە پێش ترەمپەوهیه.
ترەمپ لە ويلايەتى كارۆلايناى باكوور بە رێژەى 0.6 لە پێش بايدنەوهیه.
جۆ بايدن هەفتەى رابردوو، لە رۆژى دووەمى كۆنگرەى پارتى ديموكرات كە بهشێوهی ئۆنڵاین بەڕێوەچوو، وهك كانديدى ديموكراتەكان بۆ ههڵبژاردنی سەرۆكايەتى ئهمریكا هەڵبژێردرا.
هاوكات پارتى كۆمارییهكان كە بەهۆى پەتاى كۆرۆناوە كۆنگرەكەى بهشێوهی ئۆنڵاین لە 27ى ئاب ئەنجامدهدات، چاوەڕواندەكرێت بە فەرمى ترەمپ وەكو كانديدى سەرۆكايەتى رابگەیهنێت.
59 ههمين هەڵبژاردنى سەرۆكايەتى ئەمريكا رۆژى سێشەممە 3ى تشرينى دووەمى ساڵى 2020 بەڕێوەدەچێت.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



