
میسی
SNN Sport
چەند سەرچاوەیەکی بەهێزی ئیسپانیا بڵاویانکردووەتەوە، میسی مەرجێکی تایبەتی هەیە بۆ مانەوە لە یانەی بەرشەلۆنە ، ئەویش وازهێنانی بارتۆمیۆ سەرۆکی یانەکەیە.
میسی لە چەند رۆژی رابردوو بە نامەیەک یانەی بەرشەلۆنەی ئاگادارکردووەتەوە کە ریزەکانی جێدەهێڵێت و جارێکی تر درێسی ئەم یانەیە ناپۆشێتەوە.
بەڵام بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسی ئیسپانی جۆسێپ پیدریرۆڵ لە El Chiringuito |، ئەگەر سبەی بارتۆمیۆ واز لە پۆستی سەرۆکایەتی یانەی بەرشەلۆنە بهێنێت، میسی دەمێنێتەوە و ریزەکانی یانەی بەرشەلۆنە جێناهێڵێت.
ئەمە لە کاتێکدایە بارتۆمیۆ هەرچەندە لە لایەن چەند ئەندامێکی یانەکەی و هاندەرانەوە داوای دەستلەکارکێشانەوەی لێ دەکرێت، بەڵام ئەو رەتیکردووەتەوە ریزەکانی بەرشەلۆنە جێبهێڵێت تا کاتی هەڵبژاردنەکانی مانگی ئازاری ساڵی داهاتوو.
شەوی رابردوو لە بەردەم یاریگای کامپ نۆ، هاندەرانی یانەی بەرشەلۆنە گردبوونەوە و بە چەند دروشمێکی جیاواز داوای مانەوەی میسی و وازهێنانی بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەکەیان کرد.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5 hours لهمهوپێش -
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5 hours لهمهوپێش -
5 hours لهمهوپێش



