“یەکێک لە چالاکوانە ئازادکراوەکانى زاخۆ دۆخى تەندروستى ناجێگیرە و گورچیلەکانى سست بوون”

فاروق عومەر، چالاکوان و رۆژنامەنووس لە زاخۆ | فۆتۆ: SNN
SNN – مەودا مستەفا
یەکێک لەو چالاکوانانەى کە لە زاخۆ بە تۆمەتى هاندان و بانگەشەى خۆپیشاندان دەستگیرکرا، پاش ئازادکردنى دۆخى تەندروستى ناجێگیرە و براکەشى دەڵێت: ژیانى لە مەترسیدایە.
لە چەند رۆژى رابردوودا بە تۆمەتى بەشداریکرد و هاندانى ئەنجامدانى خۆپیشاندانى بێ مۆڵەت هێزە ئەمنییەکانى دهۆک بەشێک لە چالاکوانان و رۆژنامەنووسانیان دەستگیرکردن، فاروق عومەر، چالاکوان و رۆژنامەنووس یەکێکە لەو چالاکوانانە و هاوکات یەکەمین چالاکوانە لەنێو ئەوانەى کە دەستگیرکراون و بێسەروشوێنکراون کە ئازادکراوە.
خەتاب عومەر، پارێزەر و برای فاروق لەبارەى دۆخى براکەیەوە کە ئێستا لە نەخۆشخانەیە بە SNNى راگەیاند: “بەبێ هیچ تۆمەتێک ماوەی چوار رۆژ براکەم لەلایەن ئاسایشی زاخۆوە دەستبەسەرکرا، ئەو چوار رۆژە لە ژوورێکی تاکە کەسییدا دەستبەسەرکراوە، بێ ئەوەی خواردن و ئاوی پێبدرێت، هەربۆیە لەگەڵ ئازادکردنی هەردوو گورچیلەی وشکبووە و لە بێئاویدا مەترسی لەدەستدانی گورچیلەکانى هەیە، لە ئێستاشدا لە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى زاخۆ چارەسەر وەردەگرێت، بەڵام دۆخى تەندروستى ناجێگیرە”.
وتیشی: “بەپێى بەدوواداچوونەکانم وەک پارێزەر نزیکەی 50 کەس بەهۆی خۆپیشاندانی زاخۆوە لە زیندانەکانی ئاسایشدان بەبێ دادگایی کردن”.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا به تۆمه‌تى هاندان و به‌شداریکردن له خۆپیشاندان سنوورى دهۆک 13 چالاکوان و رۆژنامه‌نووس ده‌ستگیر کراون، که ناوه‌کانیان بریتین له: دیفاع هه‌رکی رۆژنامه‌نووس له ئاکرێ، قه‌یدار حسێن چالاکوان له ئاکرێ، به‌ده‌ل به‌رواری چالاکوان له دهۆک، ئومێد به‌رۆشکی چالاکوان له دهۆک، ئه‌حمه‌د زاخۆیی رۆژنامه‌نووس له زاخۆ، فاروق عومه‌ر رۆژنامه‌نووس له زاخۆ، مێهڤان مه‌جید چالاکوان له زاخۆ، جانگیر سندی چالاکوان له زاخۆ، ئازاد مه‌حمود چالاکوان له سێمیڵ، ئه‌مجه‌د یوسف چالاکوان له شیلادزێ، مو‌سا غازی (چالاکوان له شیلادزێ، عبدوڵا عوسمان هاووڵاتى له زاخۆ، جه‌مال مشه‌ختی هاووڵاتى له زاخۆ ، هاوکات 18 شۆفێر ده‌ستگیرکراون به تۆمه‌تى به‌شداریکرد له خۆپیشاندانه‌که‌ى زاخۆ.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که عه‌لى ته‌ته‌ر، پارێزگارى دهۆک ره‌تیکرده‌وه هیچ ده‌ستگیرکراوێکیان لابێت و له‌به‌رده‌م میدیاکان رایگه‌یاند: “هیچ ده‌ستگیرکراوێک لاى ئێمه نییه، ئه‌گه‌ر حکومه‌ت و چالاکوانان و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ناوى که‌سیان لایه ئه‌وه ده‌توانن پێمان بده‌ن”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



