زیاتر له چوار ههزار فهرمانبهر داوا دهكهن بكرێنه ههمیشهیى

نوێنەری فەرمانبەرانی گرێبەست
SNN- هەوراز ئەحمەد
ئەمڕۆ چوارشەممە بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست لە بەردەم نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی کوردستان کە ژمارەیان زیاترە لە 4 هەزار فەرمانبەر، گردبوونەوە و داوایانکرد بکرێنە هەمیشەیی.
بەشێک لەو فەرمانبەرانەی گردبوونەوە، یاداشتێکیان پیشکەش بە نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی کوردستان کرد.
نوێنەری فەرمانبەرانی گرێبەست کە تائێستا دا نەمەزراون، رایگەیاند “وەک مافێکی خۆیان داوا دەکەن پەرلەمانی کوردستان ئەو یاسایەی خۆی جێبەجێبکات کە دەڵێت فەرمانبەری گرێبەست دوای سێ ساڵ پێویستە دابمەزرێن و بکرێنە هەمیشەیی”.
فەرمانبەران داواکارییەکانیان پێشکەشی ھەردوو پەرلەمانتار ئەبوبەکر ھەڵەدنی و کازم فاروق و عوسمان سێدەری کرد تا بیگەیەننە لایەنی پەیوەندیدار.
لە هەرێمی کوردستان ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایان و فەرمانبەران لە جومگە جیاجیاکاندا بە گرێبەست کار دەکەن کە ژمارەیان زیاتر لە 29 ھەزار کەس دەبێت و چاوەڕێی حکومەتی هەرێم دەکەن ئاوڕیان لێبداتەوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8 hours لهمهوپێش -
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8 hours لهمهوپێش -
8 hours لهمهوپێش



