
میسی و گواردیۆلا
SNN Sport
پیپ گواردیۆلا راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، پەیوەندی بە میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە دەکات و قسە لەگەڵ ئەو یاریزانە دەکات، ئەمەش پاش ئەوەی میسی یانەکەی لە چوون ئاگادارکردووەتەوە.
بە پێی زانیارییەکانی رادیۆی ئۆندا سێرۆی ئیسپانی، گواردیۆلا تەلەفۆنی بۆ میسی کردووە و ئەو راهێنەرە گرنگی بە گواستنەوەی ئەستێرەکەی بەرشەلۆنە دەدات،دەیەوێت لە ئێستادا بۆ یانەکەی بگوازێتەوە.
ئەم سەرچاوەیە ئاشکرای دەکات، یانەی مانچستەرسیتی لە ئێستادا لە پێشەنگی ئەو یانانە دێت کە دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ میسی بکات و یاریزانەکەش حەز بە چوون بۆ ئەو یانەیە دەکات و دەیەوێت جارێکی تر لە ژێر دەستی گواردیۆلا یاری بکاتەوە.
هەروەها یانەی مانچستەرسیتی لە پێگەی خۆی لە تویتەر پرسیاری ئاڕاستەی هاندەرانی کردووەو نوسیویەتی:” گرێبەستی نوێی یانەکە بە ڕای ئێوە کێیە؟.
بە قسەی رۆژنامەکان یانەکانی مانچستەریونایتد، ئینتەرمیلان،پاریس سانجێرمان، ئەو یانانەن کە دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ میسی بکەن بێجگە لە یانەی مانچستەرسیتی.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش



