
سەرۆکی سوریا و فالح فەیاز
SNN
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاشکرایکردووە “سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی بەسەردانێکی پێشتر رانەگەیەنراو گەیشتۆتە سوریا و چاوی بە سەرۆکی ئەو وڵاتە کەوتووە”.
سەرچاوەکە ئاشکرایکردووە کە فالح فەیاز لە سەردانەکەیدا نامەیەکی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراقی داوەتە دەست بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا.
سەرچاوەکە باسی ناوەڕۆکی نامەکەی نەکردووە کە چی تێدا نووسراوە و لەدوای وەرگرتنی پۆستەکەشی، کازمی یەکەمجارە نامە ئاراستەی سەرۆکی سوریا دەکات.
ناردنی ئەو نامەیە بۆ ئەسەد لەکاتێکدایە کە لە ماوەی رابردوودا مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی هەریەک لە وڵاتانی ئێران و ئەمریکا و ئوردونی کردبوو.
مستەفا کازمی، سهرۆكوهزیرانى عێراق دوێنێ سێشەممە گەیشتە عەمانی پایتەختی ئوردون بە مەبەستی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی لوتکەی سێقۆڵی لەگەڵ شای ئوردون، عەبدوڵای دووەم و سەرۆکی میسڕ عەبدولفەتاح سیسی.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش



