
ڤاکسینی-کۆرۆنا
SNN
وڵاتی رووسیا لە قۆناغی یەکەمدا 40 هەزار هاووڵاتی وڵاتەکەی بە ڤاکسینی (SPUTNIK V) دەکوتێت.
بەرپرسانی تەندروستیی رووسیا رایانگەیاند، ئەم هەنگاوە بۆ تاقیکردنەوەی ڤاکسینە “پشتڕاستکراوەکە”ی مۆسکۆیە تا بزانرێت ئایا پێدانی بە خەڵکیی بە شێوەی کۆمەڵ چ کاریگەرییەکی دەبێت.
ئاماژەیان بەوەشکرد، کە بۆ ئەو مەبەستە، 40 هەزار خۆبەخشیان هەڵبژاردووە و لە ئەمڕۆوە ڤاکسینەکەیان پێدەدرێت، جگە لە رووسیا لە پێنج وڵاتی دیکەشدا ڤاکسینەکەیان بە شێوەی کۆمەڵ بە خەڵکی دەدرێت و لە قۆناغی داهاتوودا فراوانتریش دەکرێت.
لە ماوەی رابردوودا، بەرپرسانی رووسیا بانگەشەی دروستکردن و ئامادەکردنی ڤاکسینی کۆرۆنایان کرد و بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئاماژەیان بەوەکرد، کە تاقیکراوەتەوە و سەلامەتە، بەڵام تاوەکو ئێستاش ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی دوو مانگی رابردووی ڤاکسینەکە بۆ رای گشتیی بڵاونەکراوەتەوە.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



