“بەرتەسککردنەوەی ئازادییەکان، کاریگەری لەسەر هەژموونی کوردستان دروستدەکات”

فۆتۆ ئەرشیف هەولێر
SNNـ مەودا مستەفا
چاودێرێکی سیاسی لەشاری هەولێر رایدەگەێنێت: بەرتەسککردنەوەی ئازادیەکان دەچێتە چوارچێوەی لەکەدارکردنی ئەزموونی سیاسی هەرێمی کوردستانە کە ئۆباڵەکەی دەکەوێتە ئەستۆی لایەنە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستان.
هیوا سەید سەلیم چاودێری سیاسی لەشاری هەولێر بە SNNی راگەیاند: ئازادی کاری سیاسی لە یەکێکە مافە سەرەتاکانی تاک لە کۆمەڵگا، هەروەها لە جاری گەردوونی مافی مرۆڤ هاتووە کە مرۆڤەکان ئازادن لە بیرکردنەوە و کاری سیاسی، ئەم پرسەش لە دەستووری هەرووڵاتێک جێگای بۆ کراوەتەوە، هەرێمی کوردستان لەو کیانانەیە کە زۆر ئیدعای ئازادی و دیموکراسی دەکات.
وتیشی “بەڵام هەر رێگرییەک لە کاری سیاسی و ئاینی رووبەڕووبوونەوەی چالاکییە سیاسی و مەدەنییەکان بە شیوازی سەربازیانە دەچێتە چوار چێوەی بەرتەسککردنەوەی ئازادییە سیاسییەکان بە داخەوە ئەمەیان لەو ماوەیە زۆر بە زەقی لە هەرێمی کوردستان هەستی پێدەکرێت لە سنووردارکردنی چالاکییە مەدەنییەکان و گرتن و راوەدوونانی چالاکوانان و میدیاکاران و داخستتنی کەناڵە میدییایەکان دەچنە چوارچێوەی بەرتەسککردنەوەی ئازادییەکان ئەمەشیان لەکەدارکردنی ئەزموونی سیاسی هەرێمی کوردستانە کە ئۆباڵەکەی دەکەوێتە ئەستۆی لایەنە دەسەڵاتدارەکان”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش



