دواجار دادگا سزای بەسەر هێرشبەرەکەی مزگەوتەکەی نیوزلەندادا سەپاند

برينتون تارانت
SNN
دادگاى نیوزلەندا سزایەکى بەسەر هێرشکەری سەر مزگەوتەکانی ئەو وڵاتەدا سەپاند کە یەکەمجارە سزایەکی لەوشێوەیە بەسەر تاوانبارێکدا لەو وڵاتەدا دەسەپێنرێت و پێشتر هاوشێوەی نەبووە و دادوەرەکەش پێی وت، “ئەو سزایە هێشتا بەس نییە بۆ ئەو”.
پێنجشەممە 27ی ئاب، ئاژانسى هەواڵى ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، دادگاى نیوزلەندا سزاى زیندانى کردنى هەتا هەتایى بێ ئازادکردنی بەمەرج بەسەر تاوانبارەکەدا سەپاندووە و سزایەکى لەو شێوەیەش یەکەمجارە لەو وڵاتەدا دەسەپێنرێت، دادگا بڕیاریشى دا برینتۆن تارانتى تەمەن 29 ساڵی بەڕەگەز ئوسترالى، تاواتبارە لەسەر ئەو تۆمەتانەى کە رووبەرووى کراوەتەوە و تاوانەکەش ئەوەیە، هەستاوە بە کوشتن و تیرۆرکردنى 51 کەس و هەوڵدان بۆ کوشتنى 40 کەسى دیکە کە مانگى ئازارى ساڵى 2019 لەناو دوو مزگەوتى شارى کرایستشریشى نیوزلەندا ئەنجامى دا.
بارنابى هۆز، دادوەرى گشتى نیوزلەندا لەدانیشتنى کۆتایى دادگایکردنەکەدا ووتى: ” ئەو گەنجەى کە 51 کەسى کوشتووە پلانەکەى بەوردییەوە تاووتوێ کردووە بۆ ئەوەى زۆرترین قوربانیى بکاتە ئامانج”.
ئاماژەى بەئەوەشکرد، تارانت بەداخ بووە بۆ ئەوەى خەڵکى زیاتر بکوژێت و ئەوەشى ئاشکراکردووە کە دواى تەقەکردنەکە ویستویەتى هەردوو مزگەوتەکەش بسوتێنێت، کامیرۆن ماندەر، دادوەرى دادگاى باڵاى شارەکەش، دەڵێت، سەپاندنى سزا بۆ کاتێکى دیاریکراو بەس نەبوو بۆ تاوانەکە.
لەکاتى خوێندنەوەى سزاکەش دا دادوەرەکە وتی: ” تاوانەکەت هێندە گەورەیە مرۆڤ دۆشدادەمێنێت گەر تەنانەت تا کۆتایى ژیانت لەزینداندا بیت هێشتا بەس نیە بۆ سزادان و سەرکۆنە کردنت”، وتیشی: ” بەپێى هەڵسەنگاندنى من، تۆ بەدەرى لەهەموو سۆزێک لەگەڵ قوربانیەکانت”.
ساڵی ڕابردوو لەوڵاتی نیوزلەندا کەسێک بەچەکەوە هێرشیکردەسەر نوێژخوێنانى دوو مزگەوت لەو وڵاتەدا و زیاتر لە 50 موسڵمانى کوشت، ئەوەش کاردانەوەیەکی گەورەی لە جیهاندا لێکەوتەوە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



